شاكێرا و جێرارد پیكێ بە فەرمی جیابوونەوە

شاكێرا و جێرارد پیكێ بە فەرمی جیابوونەوە

ئەگەرچی لەم چەند ڕۆژەدا هەواڵی جیابوونەوەی (شاكێرا) خانمە ئەستێرەی جیهانی و(جیرارد پیكێ) ئەستێرەی یانەی بارسیلۆنای ئیسپانی بڵاوبوویەوە, بەڵام دواجار ئەم هەواڵە لەلایەن ئەم دوو هاوژینەوە پشتراست كرایەوە .

بەپێی ئەو هەواڵانەی كەلە ئێستادا لە ماڵپەڕە جیهانییەكانەوە بڵاوبۆوتەوە, شاكێرا و جیرارد پیكێ بە فەرمی لەیەكتر جیابوونەوەو كۆتاییان بە پڕۆسەی هاوسەرگیرییەكەیان هێنا كە پەیوەندییەكەیان 12 ساڵی خایاند .

هەرچەندە هۆكاری ئەم جیابوونەوەیە ئاشكرا نەكرا, بەڵام ئەم دوو ئەستێرە جیهانییە ئاماژەیان پێدا كە ئەم جیابوونەوەیە لە بەرژەوەندی منداڵەكانیانەو پێویستە باشترین بۆ ئەوان ئەنجام بدرێت و ڕێز لە تایبەتمەندییەكانیان بگیرێت .

شاكێرا و جێرارد پیكێ بە فەرمی جیابوونەوە

بەڵام لە چەند سەرچاوەیەكی میدیایی ئیسپانی هاتووە كە جێرارد پیكێ خیانەتی لە شاكێرا كردووەو پەیوەندی لەگەڵ دایكی یاریزانێكی لاوی یانەی بارسیلۆنا هەیەو هەر ئەم پەیوەندییەش بۆوتە هۆكاری هەڵوەشاندنەوەی پڕۆسەی هاوسەرگیرییەكەیان .

شایەنی باسە..پێش بڵاوبوونەوەی هەواڵی جیابوونەوەیان,سەبارەت بە بینینی ئۆمبۆڵانس لە بەردەم ماڵی ئەم دوو ئەستێرەیە دەنگۆی ئەوە بڵاوبۆوە كە شاكێرا بە خیانەتی پیكێ دەزانێت و لەبەر ئەم هۆكارە تەندرووستی تێكچووە و ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە, بەڵام دواجار شاكێرا بە بڵاوكردنەوەی وێنەیەك لەگەڵ باوكیدا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ڕاستیەكەی ئاشكرا كرد و ڕایگەیاند كە باوكی تووشی ڕووداوی بەربوونەوە هات و بوونی ئۆتۆمبێڵی فریاكەوتن پەیوەندی بە خودی ئەوەوە نییە .

ئاسۆ كاكەیی

شاكێرا و جێرارد پیكێ بە فەرمی جیابوونەوە
Top