كەمال محەمەد ڤیدیۆ كلیپی (كۆتری سپی) بڵاوكردەوە

كەمال محەمەد ڤیدیۆ كلیپی (كۆتری سپی) بڵاوكردەوە

هونەرمەندی دیاری كورد (كەمال محەمەد) لە پێگەی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب گۆرانییەكی بەناوی(كۆتری سپی) بڵاوكردەوە كە هونەرمەند(سالار سەلمان) تێكست و مێلۆدیی ئەم بەرهەمەی ئامادەكردووەو پێشتر لەلایەن ناوبراوەوە ئەم گۆرانییە گوتراوە.

ڤیدیۆ كلیپی ئەم بەرهەمە بە دەنگی كەمال محەمەد لە كۆنسێرتێكی گۆرانیی پێكدێت كە لە هۆڵی (Mi9)لە شاری هەولێر سازیكرد,هەروەها موسیزیان(موحسین ئەریوان) كاری دابەشكردنی كردووەو (بڕیار فەتاح) كاری دەرهێنانی ڤیدیۆ كلیپیی گۆرانییەكەی ئەنجامداوە.

شایەنی باسە..لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا كەمال محەمەد بە هاوبەشی لەگەڵ هونەرمەندی دیاری بە ئەزموون(میدیا حوسێن) لە سەرچناری شاری سلێمانی كۆنسێرتێكی گۆرانییان بە ناونیشانی (جارانی سەرچنار) ساز كرد كە ئەم كۆنسێرتە دەنگدانەوەیەكی زۆری بەدوای خۆیدا هێناو بە گەرمی پێشوازی لێ كرا.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top