لەهێرشێکی تیرۆریستیدا بۆ سەر پاسێك سێ كەس کوژران

لەهێرشێکی تیرۆریستیدا بۆ سەر پاسێك سێ كەس کوژران

 

پاشنیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە گروپێکی تیرۆریستی هێرشیان کردووەتە سەر پاسێک كە 24 سەرنشینی هەڵگرتبوو لە باشووری دیر زور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا.

لەو هێرشەدا کە لە ناوچەی « ئەلشولا » ڕوویدا، سێ هاووڵاتیی مەدەنی كوژران  و 21 هاووڵاتیش برینداربوون.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا بەم دواییانە  بڵاویکردەوە، کە جموجوڵەکانی داعش دەستی پێ كردووە ودەگەڕێتەوە بۆ پشتیوانی ئەمریکا.

ئەوەشی خستەڕوو، کە هێزەکانی ئەمریکا دەستیان کردووە بە ڕاهێنانی چڕ بۆ بەندکراوەکانی داعش لە بنکەکەیان لە باشووری حەسەکە، بە ئامانجی ئاشناکردنیان بە چۆنیەتی بەکارهێنانی ئار پی جی و هەموو جۆرە  چەكێك.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top