ئەستێرەیەكی دیاری هیندستان كۆچی دوایی كرد

ئەستێرەیەكی دیاری هیندستان كۆچی دوایی كرد

گۆرانیبێژ و هونەرمەندی دیاری هیندستان كریشنا كومار كۆناس ناسراو بە (kk) لە تەمەنی 53 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد .

كۆناس لە شاری كولكاتا لە ڕۆژهەڵاتی هیندستان كۆنسێرتێكی گۆرانی سازكرد, بەڵام ئەم هونەرمەندە لە كاتی گۆرانی چڕیندا لەسەر ستەیج  باری تەندرووستی تێكچوو و ناچار بوو كە خۆی كۆنسێرتەكە بوەستێنێت .

لەو گرتە ڤیدیۆیانەی كە ئێستا بڵاوبۆوتەوە, كۆناس بە شێوەیەكی ماندوو دەردەكەوێت و باری تەندرووستی ناجێگیرە, بەم هۆیەوە هاوكارانی خێرا ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەكەن بەڵام لە ڕێگادا گیانی لەدەستدا .

كریشنا كومار كۆناس كە بە یەكێك لە گۆرانیبێژە دیارەكانی هیندستان دادەنرێت, خاوەنی چەند ئەڵبۆمێكی گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپە,ئەم هونەرمەندە گۆرانی بۆ ژمارەیەك زنجیرە دراما و فیلمی بۆڵیوود ئامادە كردووە, گیان لە دەستدانی كۆناس دەنگدانەوەیكی زۆری لە ناو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و میدیا جیهانییەكان درووست كرد, لە نێو ئەستێرەكانی بۆڵیوود و ئەو كەسانەی كە هاوخەمی خۆیان دەربڕی, (ناریندرا مودی) سەرۆك وەزیرانی هیندستانیش لە تویتێكدا هاوخەمی خۆی دەربڕی بۆ لەدەستدانی ئەم هونەرمەندە .

ئاسۆ كاكەیی

Top