مەکتەبی سیاسیی پارتی به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنیانه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌ یه‌كێتی ده‌كات

مەکتەبی سیاسیی پارتی به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنیانه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌ یه‌كێتی ده‌كات

Share to TwitterTwitterShare to ViberViberShare to WhatsAppWhatsAppShare to PrintPrintShare to MoreMore
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتییه‌وه‌ بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی ئه‌و حزبه‌ كردووه‌ و تێیدا هاتووه‌، وێڕای بەرزنرخاندنی ئەم یادە و تێکۆشانی یەکێتیی نیشتمانی لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەماندا، دووبارە جەخت دەکەینەوە سەر هەماهەنگی و تەبایی و دۆستایەتی نێوانمان.

ئه‌مڕۆ 1/6/2022، مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ بۆنه‌ی (47)ه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌وه‌ په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی باڤڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و مه‌كته‌بی سیاسی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتیی كردووه‌ و تێیدا هاتووه‌، "بە بۆنەی(٤٧)ەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوە و ئەندامان و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و، هیوادارین لە کار و بەرنامە و چالاکییەکانی داھاتووتاندا بۆ خزمەتی گەلەکەمان بەردەوام و سەرکەوتووبن."

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌دا هاتووه‌، لەو دەرفەتەدا وێرای بەرزنرخاندنی ئەم یادە و تێکۆشانی یەکێتیی نیشتمانی لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەماندا، دووبارە جەخت دەکەینەوە سەر هەماهەنگی و تەبایی و دۆستایەتی نێوانمان و تێکڕای هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان.

له‌ كۆتایی په‌یامه‌كه‌شدا هاتووه‌، "بۆ زیاتر هاودەنگی و یەکڕیزی و داکۆکیکردن لەو ئەزموونە و دەسکەوتەکانمان و پتەوکردنی گیانی یەکگوتاری و یەکهەڵوێستی سیاسی بۆ چارەسەرکردنی گیروگرفت و کێشەکان و، پاڵپشتیکردنی حکوومەت و پاراستنی قەوارەی ھەرێمی کوردستان."

Top