بەلەمێکی ماسی گرتن لە فلیپین نوقم بوو
بەلەمێكی ماسی گرتن لە فلیپین پاش پێکدادان لەگەڵ کەشتییەکی بارهەڵگر لە نزیک پارێزگای پالاوان نوقم بوو و هەشت كەس لە سەرنشینانی بێ سەرو شوێن بوون.
تیمەکانی فریاكەوتن و پاسەوانی کەناریی فلیپین نێردراون بۆ ناوچەکە و گەڕان بەدوای بێسەروشوێنەکان بەردەوامە.
بەپێی میدیاکانی ناوخۆ، 13 کەس لە 21 سەرنشینانی بەلەمی ماسیگر ڕزگارکراون و ئەو کەشتییە بارهەڵگرەی کە لەگەڵی تووشی پێكدادان بوون هیچ زیانێكی پێنەگەیشتووە و بەرەو ناوەڕاستی فلیپین دەچوو.
گوڵان: سەدار خەلیل