عەلیا ئاسوودەیە

عەلیا ئاسوودەیە

خانمە ئەكتەری ناسراوی بۆڵیۆد (عەلیا بەهات) كە ئێستا پەیوەندیی خۆشەویستیی لەگەڵ ئەستێرەی بۆڵیۆد رانبیر كاپۆر هەیە، رایگەیاند كە هاوسەرەكەی بە هیچ شێوەیەك ناچاری ناكات واز لە كاری نواندن بهێنێت لە دوای پێكهێنانی ژیانی هاوسەری، كە بڕیاریان داوە لە ساڵی 2020 ئەنجامی بدەن.

عەلیا بەوە ناسراوە كە بەردەوام لە پەیوەندیدایە لەگەڵ جەماوەر و هەوادارانی خۆی و، ئەم وتانەیشی لە میانەی پرسیاری یەكێك لە هەوادارانی لە رێگای تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئەنستگرامەوە بوو، كاتێك لێی پرسیار ئایا لە پێناو هاوسەرگیریدا واز لە كاری هونەری دەهێنیت ؟ لە وەڵامدا عەلیا دەڵێت: «لە پێناو هاوسەرگیریدا پێویست ناكات واز لە هیچ كارێك بهێنم، بەتایبەت كاری هونەر، چونكە هونەری نواندن لەگەڵ خوێنمدا تێكەڵ بووە، ئەوەشتان بیر نەچێت كە من و رانبیر لە رێگەی هونەرەوە یەكترمان ناسیوە و هەر لە رێگەی هونەریشەوە بوو كە ئەو پەیوەندییە خۆشەویستییەی نێوانمان درووستبوو، بۆیە بە هیچ شێوەیەك رێگەم لێ ناگرێت كە بەردەوام بم لە كاری هونەری، بەپێچەوانەوە، لەمەودوا دڵنیام كە زیاتر هاوكاریم دەكات بۆ ئەوەی سەركەوتوو بم لە كارەكانمدا.»

عەلیا ئاسوودەیە

چەند سەرچاوەیەكی نزیك لە علیا بە (هند تودای)یان راگەیاند: ئێستا عەلیا لە قۆناغێكی گەورەی ژیانیدایە، لە حاڵەتێكی خۆشەویستیدا دەژی و خۆی و خۆشەویستەكەی باشتر لە یەكتری و سرووشتی كاری یەكتری دەگەن، هەرچەندە بڕیاربوو لە ساڵی 2020 ژیانی هاوسەری پێك بهێنن، بەڵام عەلیا رایگەیاند كە لەوانەیە سوپرازێك روو بدات و زووتر ئەم پرۆژەیە ئەنجام بدەن، بەتایبەتی ئەگەر كەسوكاری رانبیر داوا بكەن .

Top