ژیانى مرۆڤـــ بریتییه له فێربوونى هه‌تا هه‌تایه
نوسه‌ر و شاعیری سویسری جوتفرید كیله‌ر ده‌لێ" ژیانى مرۆڤ بریتییه له فێربوونى هه‌تا هه‌تایه".
دواى ئه‌وه‌ى قوتابی خشته‌ى خوێندن و پێداچوونه‌وه‌ى بابه‌ته‌كان رێك ده‌خات و ڕۆژانه پابه‌ندی ده‌بێت، بێگومان قوتابی زۆر جار هه‌ست به ماندوو بوون ده‌كات، بۆیه پێویسته قوتابی ناوه ناوه میوه یان چه‌ره‌زات یان خواردنێكى سوك بخوات تا به‌رده‌وام هێز و ووزه به جه‌سته‌ى قوتابی ببه‌خشێت، چونكه هه‌موومان ده‌سته‌واژه‌ى (بیری ته‌ندروست له جه‌سته‌ى ته‌ندروست دایه) له یادمانه و كاری پێ ده‌كه‌ین كه ئه‌وه یه‌كێكه له ووته ناوداره‌كانی فه‌یله‌سوفی یۆنانى ئه‌فلاتون. بۆیه ناكرێ قوتابی به برسیه‌تى بخوێنی، چونكه هه‌ر جۆره خواردنێك له‌و كاتانه ووزه‌یه‌ك به جه‌سته ده‌به‌خشێ وا له قوتابی ده‌كات به چاڵاكی و به‌هێزی به‌رده‌وام بێت و پارێزگاریش له زانیارییه‌كانى بكات كه خوێندوویه‌تى. له‌وه‌ش گرنگتر بۆ قوتابی ئاواته‌خوازی و سوور بوونیه‌تى له سه‌ر ئه‌وه‌ى ده‌یه‌وێ پێ بگات، بۆ نموونه گه‌ر قوتابی بیه‌وێ له پاشه رۆژ ببێته پزیشكێكى زیره‌ك و كارامه و چاپوك یان ببێته ئه‌ندازیارێكى به‌توانا و بلیمه‌ت و سه‌ركه‌وتوو یان ببێته مامۆستایه‌كى زیره‌ك و به‌توانا و به‌ناوبانگ ئه‌وا بێگومان له پێناو گه‌یشتن به هه‌ر یه‌كێك له‌وانه پێویستى به هێنانى نمره‌ى به‌رز و خوێندنی باش و به‌رده‌وام هه‌یه تا پێی بگات و سه‌ركه‌وتووبێت.
بۆیه هه‌رده‌م پاڵنه‌ر و هانده‌ر و ئاوات به گرنگترین شیره‌ت و ئامۆژگاریه‌كانى خوێندن و پێداچوونه‌وه و سووربوون داده‌نرێن، هه‌روه‌ها دووركه‌وتنه‌وه له بیر‌و بۆچوونى نه‌رێنى هه‌میشه ئه‌و هاوڕێیانه‌ی بیرۆكه و ڕای نه‌رێنى و ترسیان هه‌یه له هه‌ندێ بابه‌ت وا له قوتابی ده‌كات ترس و ڕاڕا بێت و نه‌توانێ به سه‌ر بابه‌ته‌كه زاڵ بێ، بۆیه پێویسته قوتابی هه‌رده‌م له هاوڕێ نه‌رێنى و دو دڵ و ڕاڕاكان دووربكه‌وێته‌وه و هه‌رده‌م ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه له پێش چاوی و له هزر و بیری بچه‌سپێنێ كه هیچ بابه‌ت و وانه‌یه‌ك قورس و ئاسته‌م نییه، به‌ڵكو هه‌ندێ قوتابی هه‌یه به‌وپه‌ری دڵسۆزی و متمانه به‌خۆبوون ده‌یخوێنێ و له به‌رامبه‌ریشدا قوتابی هه‌یه بابه‌ته‌كان فه‌رامۆش ده‌كات و كه‌موكوڕى له خوێندن هه‌یه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا قوتابی پێویسته ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه ته‌رخان كراوه بۆ خوێندن و پێداچوونه‌وه هه‌مووی به كار بهێنێ و هه‌وڵ بدات هیچ ڕۆژێك له ڕۆژه‌كان نه‌فه‌وتێنێ و به خۆڕایی ئه‌و كاته‌ى له ده‌ست نه‌چێ، چونكه قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ى ئاسان نییه و له هه‌مان كاتیش‌دا بابه‌ته‌كان زیاتر له سه‌ر یه‌ك كه‌له‌كه ده‌بن و ئاسان نابێت، بۆیه له بیرمان نه‌چێ ڕێكخستنى كات له ژیان به شێوه‌یه‌كى گشتیى هۆكارێكى گرنگی سه‌ركه‌وتن و زاڵ بوونه.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ش دا نابێ هێمنى و بێ ده‌نگی له بیر بكه‌ین، چونكه هه‌میشه هێمنى و ئارامی هاوكار و یارمه‌تیده‌رێكى باشى قوتابی ده‌بێت بۆ زیاتر چه‌سپین و جێگیربوون له سه‌ر خوێندن و وه‌رگرتنى زانیاری به سوود و له هه‌مان كاتیش‌دا به‌ده‌ست هێنانى قوتابی ده‌بێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ى كه هه‌وڵى بۆ ده‌دات كه ئه‌ویش ئه‌نجامى خوێندنه‌كه‌یه‌تى و مسۆگه‌ركردنى به‌رهه‌مه‌كه‌یه‌تى.
له كۆتایی ئه‌و وتاره‌دا زیاتر جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌مه‌وه گه‌ر هه‌ر قوتابییه‌ك هیواو ئاواتێكى هه‌بێ له هه‌مان كاتدا متمانه‌ى ته‌واوی به خودای گه‌وره هه‌بێت كه هه‌موو شتێ ئاسان ده‌كات و سووربێت ئه‌وا به دڵنیایی به‌رهه‌می شیرینى دواى ماندوو به‌ده‌ست ده‌هێنێ، له‌گه‌ڵ هیواى سه‌ركه‌وتن و پاڵپشتى خوداى گه‌وره بۆ هه‌موو قوتابیانى ئازیز و خۆشه‌ویست.
به‌رێوه‌به‌رى گشتى/ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده
ماسته‌ر له كارگێڕى په‌روه‌رده‌یی