لە هێرشێكی چەکداری لە مەکسیک 11 كهس کوژران
لە هێرشێكی چەکداری بۆ سەر هۆتێلێک لە ناوچەی لینداویستای شاری مەکسیکۆ سیتی لە باکووری پایتەختی مەکسیک 11 کەس کوژران و چوار کەسیش برینداربوون.
بەپێی میدیاکانی مەکسیکی هێرشبەرەكان پاش هێرشی چەکداری ئاگریان لە هۆتێلەکە و دوو باڕی نزیک ئەو هۆتێلە بەرداوە، دەشڵێن: كە وا پێدەچێت هێرشەکە ڕوبەروبونەوەیەک بێت لە نێوان دوو باندی تاوانبار.
هەروەها تیمی ئاگرکوژێنەوە ئاگرەکەیان كۆنتڕۆڵ كرد و تیمە پزیشکییەکان بریندارەکانیان گواستەوە بۆ نەخۆشخانە و هێزە ئەمنییەکانیش ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کران.
گوڵان: سەردار خەلیل