فەرەنسا ژمارەیەك بەپاسی پێشكەشی لوبنان كرد

فەرەنسا ژمارەیەك بەپاسی پێشكەشی لوبنان كرد

 

 

دوێنێ ( دووشەممە ) دەسەڵاتدارانی لوبنان لە بەندەری بەیروت بە ئامادە بوونی وەزیری كاروباری گشتی و گواستنەوەی وڵات ژمارەیەک پاسیان لەفەرەنسا وەرگرت.

وەزیری کاروباری گشتی و گواستنەوەی ئەو وڵاتە گوتی:  لە چوارچێوەی یاسای نوێی گواستنەوەی لوبناندا، حکومەت ڕۆڵی رێکخەر و کەرتی تایبەت دەبینێت" ئاماژەی بەوەشدا کە لوبنان لاواز  و مایەپووچ نییە، بەڵکو بەهۆی سیاسەتی داراییەوە 30 ساڵە توشی قەیرانێکی دارایی و ئابووری توند بووە.

گوتیشی: هاوردەکردنی بەندەر و فڕۆکەخانەی بەیروت زیادی کردووە و مەبەستمانە هاوردەكردن زیاد بکەین بەبێ ئەوەی باری دارایی هاووڵاتییان بخاتە مەترسییەوە، داواشی لەهەموو وڵاتانی جیهان کرد کە بەبێ مەرج یارمەتی لوبنان بدەن وەک فەرەنسا.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top