پارتی ئۆپۆزسیۆن لەهەڵبژاردنەکانی ئوسترالیادا سەرکەوتنی بەدەست هێنا
سکوت مۆریس سەرۆك وەزیرانی ئوسترالیا گوتی: من لەگەڵ سەرۆکی ئۆپۆزسیۆن و سەرۆک وەزیرانی نوێ قسەم کرد و پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکانم لێکردن.
بەپێی خەمڵاندنی میدیاكان، دوای ئەوەی نزیکەی نیوەی دەنگەکان هەژمار کران هاوپەیمانی پارێزگارانی دەسەڵاتدار بە سەرۆکایەتی سکوت مۆریس لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیدا شکستی هێنا ،
لە هەڵبژاردنی ئێستادا هاوپەیمانی لیبراڵی - نیشتمانی 76 کورسیی لە 151 کورسیی پەرلەمان بە دەست هێنا، لە کاتێکدا پارتی كرێكاران 68 کورسی بە حەوت حیزبی بچووک و ئەندامی سەربەخۆوە بە دەست هێناوە.
گوڵان: سەردار خەلیل