ئەستێرەی شاشەی میسری (سەمیر سەبری) كۆچی دوایی كرد

ئەستێرەی شاشەی میسری (سەمیر سەبری) كۆچی دوایی كرد

ئەستێرەی شاشەی میسری (سەمیر سەبری) لە تەمەنی 85 ساڵیدا بە نەخۆشی كۆچی دوایی كرد .

ڕێكەوتی 20/5/2022 كە یەكەمین ساڵیادی كۆچی دوایی هونەرمەندی میسری(سەمیر غانم) بوو, هاوكات ئەستێرەی شاشەی میسری و ئەكتەری بە ئەزموون سەمیر سەبری كۆچی دوایی كرد .

سەمیر سەبری كە ساڵانێكی زۆرە لە بواری نواندن و سینەما دەركەوتووە, سەرەتا وەك پێشكەشكارێك لە بواری ڕاگەیاندن و كاری ڕۆژنامەوانی كاری دەكرد, بەڵام دواجار ڕووی كردە كاری فیلم و نواندن, كە بەمەش توانی سەركەوتنێكی گەورە تۆمار بكات و لەگەڵ چەندین ئەكتەر و ئەستێرەی میسری لە فیلم و زنجیرە درامادا دەربكەوێت, هەروەها سەمیر سەبری توانی لەگەڵ دەرهێنەر (یوسف شاهین) و چەند هونەرمەندێك سەندیكایەكی هونەری بەناوی (الأحرار المنفتحين)دابمەزرێنن, ئەم ئەكتەرە لەپاڵ كاركردنی لە پڕۆگرامی تەلەفزیۆنی و شانۆ و كۆمپانیایەكی بەرهەمهێنانی كاری هونەری, خاوەنی زیاد لە 130 فیلمی سینەماییە, دوایین كاری سەمیر سەبری بریتیبوو لە زنجیرە درامای (ڤەلانتینۆ) كە لە ساڵی 2020 نمایشكراو هەریەك لە عادل ئیمام و دەلال عەبدولعەزیز و هادی جیار و ژمارەیەك ئەكتەر تێیدا بەشداربوون .

ئاسۆ كاكەیی

ئەستێرەی شاشەی میسری (سەمیر سەبری) كۆچی دوایی كرد
Top