بۆچی بە پریانكا چۆپرا دەگوترێت پشیلەی بۆڵیۆد؟

بۆچی بە پریانكا چۆپرا دەگوترێت پشیلەی بۆڵیۆد؟

پریانكا چۆپرای خانمە ئەكتەری ناسراوی بۆڵیۆد، دوای ئەوەی نازناوی شاجوانی جیهانی لە ساڵی 2000 بەدەست هێنا، رووی لە بواری مۆدێل كرد و بووە نمایشكار، دواتر هاتە نێو بواری نواندن و لە ماوەیەكی كورتدا چەندین خەڵاتی گرانبەهای بەدەست هێنا، ئەمەش وای كرد كە رۆژنامەكانی هیندستان نازناوی (پشیلەی بۆڵیۆد)ی پێ ببەخشن.

بۆچی بە پریانكا چۆپرا دەگوترێت پشیلەی بۆڵیۆد؟

پریانكا دەربارەی ژیانی تایبەتی خۆی لە میانەی دیمانەیەكی تەلەفزیۆنیدا چەند نهێنییەكی دركاندن، كە تا رادەیەك جەماوەرەكەیی تووشی شۆك كرد، پریانكا دەربارەی ئەم نهێنیانە دەڵێت: «دوای ئەوەی لە ساڵی 2002 دایكی (عاصم میرشانت)ی خۆشەویستم كۆچی دوایی كرد، ئەم ئافرەتە زۆر لە منەوە نزیك بوو و زۆریشم یەكترمان خۆش دەویست، بۆیە كۆچكردنی بۆ من ئاسان نەبوو و، لە ئەنجامدا من دووچاری بارێكی دەروونیی سەخت بوومەوە و تووشی داڕووخان بووم، بۆیە لە ماوەیەكی كورتدا سێ جار هەوڵی خۆكوشتنم دا، لە یەكێك لەو هەوڵانەدا ویستم خۆم لە بەلەكۆنەی خانووەكەمەوە فڕێ بدەمە خوارەوە».ئەوە ئەستێرەیەی بۆڵیۆد ئەوەشی گوتی: «ئەم هەوڵانەی خۆ كوشتن بەر لەوە بوو كە بێمە بۆڵیۆد، چونكە دواتر بە وردی بیرم لە بابەتەكە كردەوە و، سوودی زۆریشم لەو هەڵەیە وەرگرت و، هاندەرم بوو بۆ ئەوەی ببم بە ئافرەتێكی بەهێز و ئەستێرەیەكی ناسراو، كە بەرگری لە كۆمەڵگە و وڵاتی خۆم بكەم لەسەر ئاستی جیهان و، دەمەوێت ببمە نموونەیەك بۆ ئەو ئافرەتانەی كە بە هەوڵ و كۆششیان لە ژیاندا سەردەكەون».
لەلایەكی دیكەوە یەكێك بەڕێوەبەری كارەكانی پریانكا دەڵێت كە ئێستا پریانكا ئافرەتێكی بەهێزە و دەتوانێت رووبەڕووی گرفتەكانی ژیان ببێتەوە، بەڵام لە سەرەتادا بەو شێوەیە نەبوو و بە دەست زۆر گرفتەوە گیرۆدە بوو، كە دواتر توانیی بەسەریاندا زاڵ بێت.
سەرچاوە: لها

Top