پەیامی سەرەخۆشی و ھاوخەمی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی سەرۆکی ئیمارات
![پەیامی سەرەخۆشی و ھاوخەمی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی سەرۆکی ئیمارات](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20220513215127_original_16.jpg )
ئەمڕۆ هەینی سەرۆك مەسعود بارزانی پەیامێكی سەرەخۆشی و هاوخەمی بۆ كۆچی دوایی سەرۆكی ئیمارات بڵاوكردەوە.
لە پەیامەكەی سەرۆك بارزانیدا هاتووە "بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی شێخ خەلیفە بن زاید ئال-نەھیان سەرۆکی ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوومان پێگەیشت. لە خوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە ڕەحمەتی خۆی شاد بکات و جێگای بەھەشتی بەرین بێت".
سەرۆك بارزانی هەروەها پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی ئاراستەی شێخ محەممەد بن زاید بن سوڵتان ئال-نەھیان و گەلی ئیمارات كردووە و دەڵێ "دڵنیاین بە هەوڵی هەڤاڵەکانی لە سەرکردایەتی دەوڵەت و گەلەکەی، بەردەوام دەبن لەسەر ڕێگا ڕاستەقینەکەی خوالێخۆشبوو. خودا گەلی ئیمارات و سەرکردایەتیەکەی بپارێزێت".