سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، په‌یامێكى سه‌ره‌خۆشى و هاوخەمی بۆ كۆچى دوایی سه‌رۆكى میرنشینه یه‌كگرتووه‌كانى عه‌ره‌بى (ئيمارات) بڵاو كرده‌وه
سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، په‌یامێكى سه‌ره‌خۆشى و هاوخەمی بۆ كۆچى دوایی سه‌رۆكى میرنشینه یه‌كگرتووه‌كانى عه‌ره‌بى (ئيمارات) بڵاو كرده‌وه و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: "خوالێخۆشبوو هەموو تەمەنی خۆی لە پێناو خزمەتکردنی خەڵکەکەی و مرۆڤایەتی تەرخان کرد".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 13/5/2022، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، په‌یامێكى سه‌ره‌خۆشى و هاوخەمی بۆ كۆچى دوایی شێخ خه‌لیفه بن زاید ئالنهیان، سه‌رۆكى ئیمارات بڵاو كرده‌وه و ده‌ڵێت: "بە خەم و پەژارەیەکی قووڵەوە، هەواڵی کۆچی دوایی سەرۆکی دەوڵەتی میرنشینی یەکگرتووی عەرەبی، شێخ خەلیفە بن زاید ئال نەهیان-مان پێگەیشت، بە ناوی خۆم و خەڵکی هەرێمی کوردستانەوە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی سەرکردایەتیی و گەلی ئیمارات بە گشتیی دەکەین".
سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌شڵێت: "خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات کە هەموو تەمەنی خۆی لە پێناو خزمەتکردنی خەڵکەکەی و مرۆڤایەتی تەرخان کرد، سەبر و ئارامییش بە هەموان ببەخشێت".