كیژان ئیبراهیم خەیات بەرهەمێكی نوێی بڵاوكردەوە

كیژان ئیبراهیم خەیات بەرهەمێكی نوێی بڵاوكردەوە

خانمە گۆرانیبێژی كورد(كیژان ئیبراهیم خەیات) بەرهەمێكی نوێی هونەری بڵاوكردەوە .

كیژان لە چانێڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بەرهەمێكی نوێی بەناوی(دار بەڕوو) بڵاوكردەوە كە تێكستەكەی لەلایەن شاعیری گەورەی كورد(شێركۆ بێكەس) نووسراوەتەوەو (دڵزار عابدی) دابەشكردنی ئەنجامداوە .

ڤیدیۆ كلیپی ئەم بەرهەمەی كیژان پێكدێت لە چەند وێنەیەكی داری بەڕوو و سرووشت و سەوزایی كوردستان كە بە كامێرای هونەرمەند و فۆتۆگرافەر(دەروون قەرەداغی) تۆماركراوە .

ئەم بەرهەمە تراكێكە لە ئەڵبۆمێك بەناوی (دار بەڕوو) كە هونەرمەند و موسیزیان (دڵزار عابدی) كاری لەسەر كردووە, جگە لە (كیژان ئیبراهیم خەیات) هەریەك لە هونەرمەندان (عەلی عابدی-ڕابەر كوردستانی-ئەردەوان ڕۆستەمپوور) تێیدا بەشدران .

ئاسۆ كاكەیی

كیژان ئیبراهیم خەیات بەرهەمێكی نوێی بڵاوكردەوە
Top