مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئیلبروس کوتراشیڤ، باڵوێزی ڕووسیا لە عێراق کرد.
ئەمڕۆ، سێشەممە 10/5/2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئیلبروس کوتراشیڤ، باڵوێزی ڕووسیا لە عێراق کرد.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و باڵوێزی ڕووسیادا لە کۆبوونەوەکەیاندا کە ئۆلێگ لڤین، کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستانیش تێیدا ئامادە بوو، بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆیان دەربارەی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا و لێکەوتە نەرێنییەکانی شەڕەکە لەسەر دۆخی ئابووریی جیهان و گوزەرانی هاووڵاتییان کرد و جەختیان لە گرنگیی کۆتاییهێنان بە شەڕ و چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و دانوستان کردەوە.