چۆن پرۆسه‌ى سه‌رپه‌رشتیكردنى په‌روه‌رده‌یی نوێ بكرێته‌وه
مامۆستا و تاربێژ ئه‌مریكی ئیدوارد ئیفریت ده‌لێ" فێركردن وولات ده‌پارێزێ باشتر له سوپایه‌كى رێكخراو".
سه‌رپه‌رشتیكردنى په‌روه‌رده‌یی به‌شێكى دانه‌بڕاوه له كارگێڕى په‌روه‌رده‌یی و پرۆسه‌یه‌كى گرنگه له سیسته‌می په‌روه‌رده‌یی به تایبه‌ت پرۆسه‌ى فێركردن و فێربوون، ئامانج لێى گه‌شه‌كردن و په‌ره‌پێدان و باشتركردنى توانا پیشه‌یی و كه‌سییه‌كانى كارگێڕى قوتابخانه و مامۆستایان و قوتابیان به گشتیى باشتركردنى پرۆسه‌ى فێركردن و فێربوون. له ئه‌نجامى چاودێری كردن و به‌دواداچوون و چالاك كردنى گه‌شه‌ى به‌رده‌وام له كۆى پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و كاراكته‌ره‌كانى پرۆسه‌كه به گشتى، واته كارگێڕى په‌روه‌رده‌یی پێویستى به سه‌رپه‌رشتیاری كردنى په‌روه‌رده‌یی هه‌یه، كه هه‌رده‌م پێویسته یارمه‌تیده‌ر بێ له دۆزینه‌وه‌ى كه‌موكوڕی و هه‌له‌كان و چاره‌سه‌ركرنیان و گه‌شه‌كردنى ئاستى ئه‌دای په‌روه‌رده‌یی قوتابخانه‌كان به گشتیی له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه له پێناو چاك كردنی زیاتری كۆى پرۆسه‌كه، له به‌ر ئه‌و گرنگى و بایه‌خییه‌ى سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی له پرۆسه‌ى په‌روه‌رده به گشتیی كه باسمان كرد، جگه له‌وه‌ش نامه‌وێ به درێژی باسى ئه‌رك و گرنگى به‌رپرسیاریه‌تى كه‌سى سه‌رپه‌رشتیار بكه‌م كه چاودێری كردن و سه‌رپه‌رشتى كردنى كۆى پرۆسه‌ى فێركردن و فێربوونى له سه‌ر شانه به هه‌موو وورده‌كارییه‌كانه‌وه له قوتابخانه و كارگێڕى و مامۆستا و قوتابی و پرۆگرام و خوله‌كانى ڕاهێنان و به‌دواداچوونى به‌رده‌وام له سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌هێزكردنى كۆى پرۆسه‌كه و جێگیریی كه‌سایه‌تى په‌روه‌رده‌یی وشاره‌زایی له رێنماییه‌كان و ویژدان زیندوویی و به ئاگایی و دادپه‌روه‌ری و هه‌بوونى باكگراوندی ڕۆشنبیری كه ئه‌وانه هه‌موویان ئه‌لف و بێی كارى سه‌رپه‌رشتیارین، لێره نامه‌وێ باسیان بكه‌م.
ئه‌وه‌ى كه لام گرنگه له‌و وتاره‌دا چۆن پرۆسه‌ى سه‌په‌رشتیكردنی په‌روه‌رده‌یی نوێی بكرێته‌وه به به‌رده‌وامى و مه‌رج و پێوه‌ره‌كانى هه‌ڵبژاردنى سه‌رپه‌رشتیار چى بێت؟
بێگومان گرنگه وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده گرنگى زیاتر به پرۆسه‌یه‌ی سه‌رپه‌رشتیكردن بدات و له‌لایه‌ن ڕاوێژكاران و به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه په‌یوه‌ندیداره‌كانى سه‌رپه‌رشتیاری له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده زیاتر جه‌خت له سه‌ر وورده‌كارییه‌كانى ئه‌و پرۆسه‌یه بكه‌نه‌وه، ئه‌ویش به دۆزینه‌وه و دانانى كۆمه‌لێ مه‌رج و پێوه‌رى نوێی دیارى كرا‌و بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی به گشتیى و داڕشتنه‌وه‌ى كۆمه‌لێ ئامانج و ده‌رئه‌نجامى ڕوون و دیار له پرۆسه‌ى سه‌رپه‌رشتیكردن و دیارى كردنى ئامانجه‌كانیان و به‌شدارى كردنى سه‌رپه‌رشتیاران له خول و به‌رنامه په‌روه‌رده‌ییه‌كان، پێویسته ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌بێته سه‌رپه‌رشتیار به كردار له ناو قوتابخانه و مامۆستایه‌تى كردبێ و وانه‌ى به قوتابیان گوتبێته‌وه له زۆربه‌ى قۆناغه‌كان و، كاری به‌رێوه‌به‌رى قوتابخانه‌ى كردبێت و شاره‌زایی هه‌بێت له كارى به‌رێوه‌به‌رى و مامۆستایه‌تى و قوتابی و قوتابخانه‌ى دیتبێت، چه‌نده‌ها ساڵ به كرداری له قوتابخانه ڕۆلی مامۆستایه‌تى یان كارگێڕی هه‌بوو بێت، خاوه‌ن بڕوانامه‌ى به كالۆریۆس بێت و كه‌سێكی به‌توانا و شاره‌زا و پسپۆڕ و دڵسۆز بێت و هیچ سزایه‌كى په‌روه‌رده‌یی نه‌بێت و به ئاگا و وشیار بێت و زانیاری هه‌بێت له سه‌ر كاری په‌روه‌رده‌یی و سه‌رپه‌رشتیاری له وولاته پێشكه‌وتووه‌كان و، له هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانیش به گشتیی شاره‌زایی په‌روه‌رده‌یی باشى هه‌بێت، جگه له‌وه‌ش پێویسته ساڵانه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ سه‌رپه‌رشتیاران به گشتیى ئه‌نجام بدرێت و مه‌رج نییه ئه‌وه‌ى ببێته سه‌رپه‌رشتیار ئیتر ته‌واو تا خانه‌نشینی هه‌ر سه‌رپه‌رشتیار بێت و ده‌ست له خۆى به‌ر بدات، پێویسته به‌رده‌وام سه‌رپه‌رشتیاران خۆیان ئه‌به‌دێت بكه‌نه‌وه و گرنگی به تواناكانیان بده‌ن و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ت و به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌دواداچوونى وورد له سه‌ر ئه‌دا و توانا و شاره‌زایی و چالاكییه‌كان بكرێ و ئاگادار بكرێنه‌وه ، ئه‌و كات زیاتر گرنگى به كۆى پرۆسه‌كه ده‌درێ، ده‌توانرێ به به‌رده‌وامى ده‌سته‌بژێرێك له سه‌ر په‌رشتیارانى دڵسۆز و به‌توانا و شاره‌زا و به ئه‌زموون به‌رده‌وامى به پرۆسه‌كه بده‌ن و به‌رده‌وام ڕاپۆرت و توێژینه‌وه‌یان هه‌بێ له سه‌ر كۆى ڕووداو ئه‌گه‌ر و پێشهاته په‌روه‌رده‌ییه‌كان و پێشنیار و ڕاسپارده‌یان هه‌بێت له سه‌ر كۆى پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن و فێربوون به گشتیی.
به‌رێوه‌به‌رى گشتى/ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده
ماسته‌ر له كارگێڕى په‌روه‌رده‌یی