سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە وەزیری سامانە سروشتییەکان دەکات

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە وەزیری سامانە سروشتییەکان دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ی ئایاری 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە کەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتییەکان کرد بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو شێخ جەمال-ی برای.
سەرۆکی حکومەت، پرسە و هاوخەمیی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
وەزیری سامانە سروشتییەکان، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و سەرەخۆشیکردنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

Top