لەیدی گاگا ئەو گۆرانییەی بڵاوكردەوە كە تایبەت بۆ فیلمە نوێیەكەی تۆم كروز ئامادە كراوە

لەیدی گاگا ئەو گۆرانییەی بڵاوكردەوە كە تایبەت بۆ فیلمە نوێیەكەی تۆم كروز ئامادە كراوە

خانمە ئەستێرەی دیاری ئەمریكی (لەیدی گاگا) بەرهەمێكی نوێی خۆی بەناوی(Hold My Hand) و بەشێوەی دەنگ بڵاوكردەوە .

لەیدی گاگا لە چانێڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بەشێوەی دەنگ بڵاوكردەوە, كە ئەم بەرهەمە تایبەت بۆ فیلمێكی نوێی تۆم كروز بەرهەم هاتووە بەناوی(Top Gun: Maverick) .

هەروەها (لەیدی گاگا) لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام چەند وێنەیەكی نوێی خۆی بڵاوكردەوە كە تێیدا  لەگەڵ ئەستێرەی هۆڵیوود و پاڵەوانی ئەم فیلمە دەردەكەوێت, تۆماركردنی ئەم وێنەیە لە كاتێكدا بوو كە تۆم ئامادەی یەك لە كارەكانی لەیدی گاگا بوو .

لەیدی گاگا ئەو گۆرانییەی بڵاوكردەوە كە تایبەت بۆ فیلمە نوێیەكەی تۆم كروز ئامادە كراوە

فیلمی (Top Gun) كە ساڵی 1986 بەرهەم هات,فیلمێكی ئاكشنەو باس لە شەڕێكی ئاسمانی و مەشق و تاكتیكی فڕۆكەوانی دەكات و تۆم كروز لەم كارە سینەماییە وەكو فڕۆكەوانێكی لێهاتوو دەردەكەوێت, تۆم كروز لە كارەكانیدا كە هەمیشە بەوە بەناوبانگە لە كارە سینەماییەكانی سەركێشی دەكات و چەندین جار تووشی ڕووداوی بەربوونەوە هاتووەو برینداریش بووە,تۆم كروز لەم كارە نوێیەی بە جیاوازی چەندین ساڵ بە بەشی دووەمی فیلمەكە بەناوی (top gun maverick) وەكو فڕۆكەوان دەگەڕێتەوە .

ئەگەر چی چاوەڕوانییەكی زۆر لەسەر ئەم فیلمە هەیەو بە هۆی مەترسی لە بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا چەندین جار كاتی نمایشی دواخرا, بڕیارە لە 27\5\2022 لە هۆڵی سینەماكانی ئەمریكا نمایش بكرێت .

لەم فیلمە نوێیەی تۆم كروز ژمارەیەك ئەستێرەی سینەمایی تێیدا بەشدارن كە ئەوانیش بریتین لە (ئێد هاریس-ڤاڵ كيڵمەر-جنێفەر كۆنیلی-جۆن هام-لویس پۆڵمان-مایلز تایلەر-مۆنیكا باربارا) و چەند ئەكتەری دیاری هۆڵیوود .

ئاسۆ كاكەیی

لەیدی گاگا ئەو گۆرانییەی بڵاوكردەوە كە تایبەت بۆ فیلمە نوێیەكەی تۆم كروز ئامادە كراوە
Top