شەپۆلێکی گەرمیی زۆر زوو هیندستان و پاکستانی گرتووەتەوە

شەپۆلێکی گەرمیی زۆر زوو هیندستان و پاکستانی گرتووەتەوە

 

ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا بڵاوی كردووەتەوە، كە ئەم ساڵ گەرما زۆر زوو گەیشتووەتە هیندستان و پاکستان، بەجۆرێك هەتا سەرۆک وەزیرانی هیندستان هۆشداریدا لە مەترسی ئاگرە بەربڵاوەکانی ئەو وڵاتە.

گەرمایەكی چڕ لەم هەفتەیەدا زۆربەی ناوچەكانی هیندستان و پاکستانی گرتووەتەوە، كە دەبێتە گەرمترین  مانگ لە مێژووی وڵاتەكەدا بە بەراورد لەگەڵ 122 ساڵ لەمەوپێش كە بەشی کەشناسی هیندستان ئاماری پلەی گەرمی ڕۆژانەی تۆمار کردووە.

زاناکان دەڵێن: زیاتر لە ملیارێک کەس لە مەترسیدان بەهۆی کاریگەرییە تەندروستییەکانی گەرماوە، لە شاری نیودەلهی پایتەخت، بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک پلەی گەرمی گەیشتە زیاتر لە 40 پلە و پێشبینی دەکرێت کە تا ڕۆژی یەکشەممە بگاتە نزیکەی 44 پلەی سەدی.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top