باڵوێزی عێراقی فیدراڵ لە قاهیرە پێشوازی لە بەرپرسی مەکتەبی پارتی دەکات
دکتۆر ئەحمد ئەلدلێمی باڵوێزی عێراقی فیدراڵ لە قاهیرە پێشوازی کرد لە شێرکۆ حەبیب بەرپرسی مەکتەبی پارتی دیموکراتی لە وڵاتی میسر لەو دیدارە باس لە دوا پێشهاتەکانی عێراق و کوردستان کرا هەردوو جەختیان لە سەقامگیری عێراق کرد و هیوایان خواست دوای جەژنی رەمەزانی پیرۆز دانوستاندنی لایانەکان دەست پێ بکات و سەرۆک کۆمار هەڵبژێرن و حکومەتێکی نیشتمانی پێک بێنن لەسەر بنەماکانی هەڵبژاردن و بەرژەوەندییەکانی عێراق بارودۆخی رەوەندی عێراقی و قوتابیان لە وڵاتی میسر تەوەرێکی دیکەی دانیشتنەکە بوو
لە لای خۆیە باڵوێزی عێراقی خۆشحاڵی دەربڕی بۆ ئەو سەردانە، بەرپرسی مەکتەبی پارتی سوپاسی باڵوێزی کرد بۆ ئەو دیدارە و پێشوازیە گەرمە