بۆردومانی ماڵ و خێمەی پەنابەران لە غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە
ڕۆژی سێشەممە ٥ی تشرینی دووەم، لانیکەم ٣٣ هاووڵاتی فەلەستینی کوژران و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون، دوای ئەوەی فڕۆکە ئیسرائیلییەکان ماڵ و خێمەی پەنابەرانیان لە ناوچە جیاوازەکانی کەرتی غەززە بۆردومان کرد.
سەرچاوە پزیشکییەکان لە غەززە ڕایانگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر ماڵێک لە شەقامێكی كۆن لە گەڕەکی التفاح لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە، چوار هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی المعمدانی لەم شارە.
هەروەها لە ئەنجامی بۆردومانێکی قورس کە بەر ماڵێک کەوت لە بەیت لاهیا لە باکوری کەرتی غەززە 20 هاووڵاتی فەلەستینی کوژران.
جگە لەوەش بۆردومانی خێمەی پەنابەران لە دێرئەلبەلاح لە ناوەندی شاری باریکە بووە هۆی گیانلەدەستدانی دوو کەس و چەند بریندارێكی بەجێهێشتووە کە لە نێویاندا چەند منداڵێكن.
هەروەها 3 هاووڵاتیی دیکەی فەلەستینی كە لەنێویاندا 1منداڵە، دوای بۆردومانی چادرێکی نیشتەجێبوونی پەنابەران لە ناوچەی مەعن لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس گیانیان لەدەستدا.
گوڵان: سەردار خەلیل