ئاگركەوتنەوە لە کێڵگەیەکی نەوتی ڕووسیا

ئاگركەوتنەوە لە کێڵگەیەکی نەوتی ڕووسیا

 

 

 

یەکێک لە یەدەگی نەوتی ڕووسیا لە شاری بریانسک-ی ئەو وڵاتە ئاگری گرتووە، وەزارەتی فریاکەوتنی ڕووسیا گوتی: كە ئاگرەکە شەوی ڕابردوو دەستی پێکردووە.

خاوەنی ئەم یەدەگی نەوتە کۆمپانیای ترانسنفت دروژبایە، كە ئەم کۆمپانیایە سەربە  دەوڵەتی ڕووسیایە.

کۆمپانیاکە نەوتی خاو دەگوازێتەوە بۆ ئەوروپا لە ڕێگەی هێڵی بۆریی هاوڕێیەتییەوە، هێشتا ڕوون نییە کە ئایا ئاگرەکە دەتوانێت کاریگەری هەبێت لەسەر گواستنەوەی نەوتی خاو بۆ ئەوروپا یان نە.

 

 

گوڵان:سەردار خەلیل

Top