رەوەندی عێراقی لە میوانداری مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قاهیرە
بەبۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆز مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی میسر ئێوارە خوانیکی ئیفتاری ئامادە کرد بۆ رەوەندی عێراقی لە پێکهاتەی عەرەب و کورد، لە هوتێل هولدای ان لە شاری قاهیرە بە ئامادە بوونی دیبلۆمات و کەسایەتی و راگەیاندکار و قوتابیان، شێرکۆ حەبیب بەرپرسی مەکتەبی پارتی پێشوازی لە مێوانان کرد و سوپاسیکردن بۆ ئامادە بوونیان هیوای خواست خوای مەزن و دلۆڤان تاعەت و رۆژوی مانگی رەمەزانی پیرۆزی هەموو لایەک قەبووڵ بکات ، هەروەها هیوای خواست کەوا بارودۆخی داخراوی سیاسی عێراق لە مانگە پیرۆزە و جەژنی رەمەزان کۆتای پێ بێت و لایەنەکان رێک بکەون لەسەر بنەما نیشتمانییەکان و دور لە ئەژموون و دەست تێوەردانی دەرەکی.
لەلای خۆیانەوە ئامادەبووان خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بۆ ئەو ئێوارە خوانە و سوپاسی مەکتەبی پارتیان کرد بۆ ئامادە کردنی.