سەركەوتنە دیپلۆماسیەكانی بارزانی و هیستریایی ناحەزانی كورد ..

سەركەوتنە دیپلۆماسیەكانی بارزانی و هیستریایی ناحەزانی كورد ..



ماوەیەكە دوژمنان و نەیارانی كورد و بەكرێگیراوەكانیان بە رێگای پروپاگەندە و هێرشی میدیاییەوە ، هەوڵی چەواشەكاری و هەموو ئەو گەشەسەندنانە دەدەن كە هەرێمی كوردستان لە سەر ئاستی ناوچەكە و نێودەوڵەتی و بەرژوەندی هاوبەش بەدەستی هێناوە و بەردەوامیشە لە زیاتر پەرەپێدانی .، سیاسەت و دیپلۆماسی جەنگی بەرژەوەندیەكانە و دەكرێت بەرژەوەندی ڕۆڵی سەرەكی ببینێت لە مامەڵەیەكی سیاسیدا نەك سیاسەت بۆ خۆی! زۆرێك دەڵێن كورد ستراتیژیەتی نییە لە مامەڵەی سیاسی و بڕیاری سیاسی و گۆڕانكاری سیاسیدا؟بەڵام من دەپرسم ئەی سیاسەت و ستراتیژیەت سێوێكن لەسەر مێزێك دانرابن و هەموو كەس كە بەلایا تێپەڕی بیبینێت؟ئەی ئەمەی گەلی كورد ئەنجامی دەدات چییە لە كوردستان و عێراق و وڵاتانی ناوچەكە و جیهاندا؟هاوسەنگی سیاسی و ئەمنی لە نێوان پارت و هێزو و قەوارە سیاسیەكانی كوردستاندا سەرەڕای بوونی هەزاران ناحەز بە كورد ستراتیژیەت نییە؟یەك دەنگی گەلی كورد بە گشت پێكهاتەكانیەوە لە هەڵوێستیان بەرامبەر ئەگەر و بڕیارەكان ستراتیژیەت نییە؟پاراستنی دەستكەوتەكانی كوردستان و سەقامگیری ئەمن و ئاسایشی هەرێم و هاوڵاتیان ستراتیژیەت نییە؟ئەی شەڕی بڕیار و یاسا لە پەرلەمانی عێراقدا كە كورد بەشێكی سەرەكییە تیایدا ستراتیژیەت نییە؟هەڵوێستەكانی سەرۆك بارزانی و سەركردایەتی سیاسی هەرێمی كوردستان بەرامبەر بە پیلانەكانی عێراق بەرامبەر بە كورد ستراتیژیەت نییە؟ئەی هاوسەنگی وڵاتانی دراوسی بەرامبەر بە كورد، ستراتیژیەتی كورد نەبێت كی خولقاندوویەتی ئایا لە خۆیەوە درووست بووە؟ئەی بوونی ئەو هەموو باڵێۆزخانە و كۆنسوڵگەریانە لە هەرێمی كوردستاندا ستراتیژیەتی ڕاستی نوخبەی سیاسی و سەركردایەتی سیاسی كورد نەبێت ئەی چییە؟بانگهێشتی وڵاتانی ناوچەكەو ئەوروپا بۆ سەرۆكی هەرێم و حكوومەتی كوردستان بە فەرمی و پێشوازی كردنی لە ئاستی سەرۆك وڵاتدا گەر حیكمەتی سیاسەت و ستراتیژیەتی كوردستان نەبێت ئەی چییە؟بانگهێشتی فەرمی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ ولایەتە یەكگرتۆكانی ئەمەریكا نیشانە نییە بۆ دروستی ستراتیژیەتی كورد لە كوردستان و عێراق و ناوچەكەدا؟سەردانی ئەو هەموو سەرۆەك وەزیر و سەرۆك پەرلەمان و وەزیر و شاندانەی دەرەوە و جیهانیەكان بۆ كوردستان گەر ستراتیژیەتی كورد نەبێت ئەی چییە؟ئەمانەو زۆرێكی تر لە نموونەی زیندوو كە ڕۆژانە لە كەناڵەكانی ڕاگەیاندنەوە ئەیبینین و ئەیبیستین بەشێكی ستراتیژیەتی هەرێمی كوردستانە لە ئاست پرۆسەی سیاسی كوردستان و عێراقدا.ئایا گەر ئەمانە ئەنجامی كار و ڕەفتاری سیاسی و ستراتیژی هەرێمی كوردستان نەبن ئەی چین؟ئەوانەشی كوێرانە ڕەخنە لە ئەدای سیاسی سەركردایەتیی سیاسی كورد دەگرن لە كوردستان و عێراقدا با كەمێك وریابنەوەو تۆزێك هزر وبیرو لۆژیك بێننەوە بەر خۆیان با لە جیاتی ئەو تۆمەتانە هاوكاری ڕەوتی سیاسی و دیپلۆماسی كوردستان بن تا زیاتر سەركەوتوتربێت نەك وەك ناحەزان و دوژمنان كە بەردەوام هەوڵی بچووكردنەوە و نادیدەگرتنی سەركەوتن و گەشەسەندن و پێشكەوتنەكانی هەرێمی كوردستان دەدەن .
ئەو لایەنانەی كە بە هۆی سیخوریكردن بۆ وڵاتانی دوژمنی كورد و هاندانیان لە دژی سەركردایەتی سیاسی و قەوارەی هەرێم ،خاكفرۆشی و خیانەتكردن لە كورد و كوردستان چەند ساڵێكە سزای قورس لە هەڵبژاردنەكان وەردەگڕنەوە ،هەر كارێك دەكەن بە پاڵپشتی ئاغاكانیانیشەوە ، نازانن چۆن خۆیان كۆبكەنەوە و لەو زێڵكاوەی كە كەوتوونەتە نێویادا لە شكست و نقووم بوون خۆیان رزگار بكەن ، بۆ هەر لە سەرەتای دەستپێكی كابینەی نۆیەم و سەركەوتنەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سەر ئاستی عێراق لە 2018 و ئینجا 2021 بە شێوەیەكی چرٍ وپر بەربوونەتە پەڵاماردانی گەلی كورد بە سەركردایەتیی پارتی و ئینجا مێژوو دەستكەوتەكانی لە سەر ئاستی نێۆخۆیی و هەرێمی كوردستانیش بەتایبەت بەتایبەت یاسا وشێوازی هەڵبژاردنەكانیان كردۆتە پاساویی و بەشدارنەكردنیان و لە ماوەی رابردوو و بە ئێستاشەوە یەكێتیی و كڵك و پاشكۆكانی بۆ خۆ شیرینكردن و دەستهێنان بەسەریاندا و دەرنەكردنیان، چەپ و ڕاست پەلاماری حكوومەت و جەنابی سەرۆكوەزیران دەدەن، بێ ئەوەی بزانن لەناو خەڵكی دەگەری سلێمانی وگەرمیان و راپەرین و هەموو كوردستاندا، بوونەتە سلۆگانی بێشەرمی و دزی و قاچاخی و ڕاو و ڕووتتان هەموو سنوورەكانی بێ‌ شەرمییان تێپەڕاندووەئەو كەسانە، كوردایەتی و نیشتمانپەروەریی؛ خزمەتكردنی ئەجێندای دوژمنان و دڵخۆشكردنیان، هەوڵدانی بێوچان بۆ لەتكردنی ڕیزی نیشتمانی و تەسلیمكردنەوەی كەركووك و نیوەی خاكی كوردستانە، كەچی هەوڵدان بۆ سەربەخۆیی كوردستان لە چوارچێوەی ڕیفراندۆمێكی یاسایی و سەرتاسەریی كوردستاندا بە خیانەت دەزانن!! ئەرێ ئەوە چ ڕووقامییەكە، پاراستنی كەركووك بە خیانەت و تەسلیمكردنەوەی بە كوردایەتی بزانن؟! كۆمەڵگەی كوردستانیان بە ئاسۆیی و ستوونی نەك دابەش، بگرە ئەنجنئەنجن كردووە، كەچی هیچ شەرم ناكەن و خۆ بەخەمخۆری خەڵك و هاوبەشی ئێشوئازارەكانی دەردەخەن!! باش بۆیان دەركەوت و زانیان ئێوە مووچەدز و بودجەدز و بانكبڕ و شڕەخۆرن، بۆیە نە بێحەیایەك پێی دەكرێت ئەمە لەبەرچاوی خەڵك تەمومژاوی بكات و نە كارەكانتان هیچ پەردەیەك دایدەپۆشێت.ئێستا ئیتر جاشایەتیان گەیشتۆتە قۆناغێك كە بە ئاشكرا داوای فرۆكە و تانك و هێزی سەربازی دوژمنان و داگیركەران بكەن تا پەڵاماری قەوارەی هەرێمی كوردستان بكەن تا ئەم ئەزموونە و پارتی و بارزانیی كە گەورەترین كۆسپی بەردەم پیلانگێرییەكانیانە هەڵبگرن و بسڕنەوە ، بەڵام نازانن كە ئەو خەون و تەجرووبانەیان بە درێژایی مێژوو تاقیكردەوە نەك هەر خەونەكانیان ناهەتەدی بەڵكو ئیرادەی پۆڵایینی پارتی وبارزانیی بەهێزتر لە جاران لەكاروانی خەبات و تێكۆشان كاروانەكەی بەرەو گەیشتن بە ئامانجەگەورەكەی بەرەو پێشەوە برد .

Top