جۆنسۆن: بەریتانیا و هیندستان ڕێککەوتننامەی نوێی بەرگری و ئەمنی واژۆ دەکەن

جۆنسۆن: بەریتانیا و هیندستان ڕێککەوتننامەی نوێی بەرگری و ئەمنی واژۆ دەکەن

 

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا واژۆ کردنی ڕێککەوتنێکی نوێی بەرگری و ئەمنیی نێوان وڵاتەکەی و هیندستانی ڕاگەیاند و جەختیشی کردەوە بۆ هێشتنەوەی  هەرێمی ئۆقیانووسی هیند و هێمن بەکراوەیی لەبەرژەوەندیی ئەو دوو وڵاتەدایە.  

سەرلە بەیانی ڕۆژی هەینی، بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە سەردانەکەیدا بۆ شاری نیودەلهی پایتەختی هیندستان ڕایگەیاند، کە هەردوو وڵات ڕێككەوتنێكی نوێ و بەرفراوانی هاوبەشی بەرگری و ئەمنییان واژۆ كردووە.

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ هاوتا هیندییەکەی « نارندرا مودی »، جەختی لەوە کردەوە کە ئەو هاوبەشییە نوێیەی نێوان هەردوو وڵات دەبێتە "پابەندبوونێک بۆ دەیان ساڵ" هەروەها پەیوەندی لەندەنی لەگەڵ نیودەلهی بە "پەیوەندی یەکێک لە کۆنترین دیمۆکراسیەکان" وەسف کرد لەگەڵ "گەورەترین دیموکراسی جیهان" .

لە بەشێکیدا باسی لە بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوو وڵات کرد لە پاراستنی هەرێمی هیندو پاسیفیک وەک هەرێمێکی "ئازاد و کراوە" بەریتانیا ساڵی ڕابردوو ڕێککەوتننامەیەکی ئەمنیی سێ لایەنەی لەگەڵ ئوسترالیا و ئەمریکا واژۆ کرد بۆ بەرپەرچدانەوەی کاریگەری چین لە ناوچەی هیندو پاسیفیک. سەردانەکەی بۆریس جۆنسن بۆ هیندستان لە کاتێکدا دێت کە نیودەلهی بە ئاشکرا ڕەتی کردەوە ڕەخنە لە هێرشی سەربازی ڕووسیا بۆ ئۆکرانیا بگرێت هندستان مێژوویەکی دوورودرێژی هەیە لە کارکردن لەگەڵ ڕووسیا، بە تایبەتی لە بواری سەربازیدا.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top