سه‌رۆك بارزانی پیرۆزبایی لە گۆڤاری گوڵان دەكات
گوڵان رۆڵێكی دیاری له هۆشیاری سیاسیی و رۆشنبیری و نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیدا بینیووه
به بۆنه‌ی بیست وهه‌شته‌مین ساڵیادی گۆڤاری " گوڵان"سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رنووسه‌ر و كارمه‌ندانی گۆڤاری گوڵان ده‌كات و ئه‌مه‌ش ده‌قی پیرۆبایه‌كه‌یه:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەڕێزان: سەرنووسەر و كارمەندان و ستافی گۆڤاری گوڵان
سڵاو و ڕێز
بەبۆنەی بیست و هه‌شته‌مین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری(گوڵان)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی ئازیز و خوێنەرانتان دەكەم.
گۆڤاری گوڵان خزمەتێكی بەرچاوی بە کولتووری ڕۆژنامەگەری لە كوردستان كردووە و ڕۆڵێکی دیاری لە هۆشیاریی سیاسی و ڕۆشنبیری و نەتەوەیی و نیشتیمانیدا بینیووە.
سوپاسی هەوڵ و ماندوبوونتان دەكەم و دەستخۆشی بەردەوامبوونتان لێدەكەین و هیوای سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.
مسعود بارزانی
٢٢ـی نیسانی ٢٠٢٠