مەسرور بارزانی لە کەنداوەو بۆ ئەوروپا لە پێناو ستراتیژیەتی تازەی جیۆپۆلیتیکی وزە

مەسرور بارزانی  لە کەنداوەو بۆ ئەوروپا لە پێناو   ستراتیژیەتی تازەی جیۆپۆلیتیکی وزە

 

 

لەسەرەتای ئەم ساڵەوە دوای دڵنیابوونی وڵاتانی ناتۆ لەوەی کە مۆسکۆ دەستبەرداری هەڕەشەکانی نابێ وهێرشی سەرئوکراینا لای بژاردەی هەرە بەهێزە ،ئەوە بوو رۆژی 24-2-2022 هەموو پێشبینییەکان لەگەڵ

لەشکر کێشی وتەقاندنی یەکەم گولە تۆپ و هاوەنی  سوپای ڕووسیا هاتنە دی و پوتین بێ منەت لەم و لەو دژی ئوکراینەکان کەڕەنای جەنگی لێدا .

دوای جاردانی شەڕی ڕووسیا لەو رۆژەوە هێرش وپەڵەماری  بۆسەر ئوکراینا جیهان بەگشتی ووڵاتانی ئەوروپی بەتایبەتی لە بارودۆخێ دان کە   دەرهاویشتەی شەڕەکە بۆ ئایندەی ناوچەکە، جگە لەوەی پێشبینیکراونییە، لێکەوتەی نەخوازراو وچاوەڕوانەکراویشی لێدەوەشێتەوە ومەترسییەکان و قەیرانی  ئابووری و گرفتە کۆمەڵایەتییەکان لەسەرووی هەمووانەوەش قەیرانی وزەوغازی ڕووسی بەتووندی لەدەرگای وڵاتانی ئەوروپی دەدەن

بۆیە لە ئێستاوە کەوتوونە خۆ و لە خۆئامادەکردن دان تا لە قۆناغی دوای شەڕی سەر ئوکراینا جێگرەوەی وزەی ڕوسیا بۆخۆیان دەستەبەرکەن و ئەوەندە منەتبارو چاولەدەستی پوتین نەبن .

ئەوەیە بارودۆخی سیاسیی و ئابووری  ئەوروپا ، دەکرێ بڵێین: لەسەرەتای ئەم ساڵەوە لە چاوەڕوانی شەڕونا شەڕو هەڕوگیڤدا تا هێڕش و پەلامارەکان بەرەو دەوروبەری کییڤی پایتەخت  و خارکەفی دووەم گەورە شاری نیمچە گەمارۆ دراو و رۆژی 15-4-2022  رۆژی  پێکان و نغرۆ بوونی گەشتیگەلی مەزنی سەربازی (مۆسکۆڤا) لەدەریای ڕەش وکەوتن و وێران بوونی شاری خودان پێگەی ستراتیژی ماریۆپۆڵ و ،  (ئەدێسا و لڤۆڤ )ی  شارە هەرە دوورەکان لە بەرەی جەنگ و لە دۆڵی  دەمباسی گڕگرتووە چەندین جارو بە چەندین هێرشی مووشەکی کالیبەری دوور مەودا تۆپباران و مووشەک باران  بکرێن .

ئیتر ئەوروپیەکان چۆن دەبێ هەموو ئەگەرەکانی مۆسکۆ وپوتین لەبەر چاو نەگرن و مەترسییەکان بەهەند وەرنەگرن ..!!

 ئەی بارودۆخی سیاسیی و ئابووری هەرێمی کوردستان و ناوچەکە لەسایەی ئەوەی لەوێ دەگوزەرێ  دەبێ بەچ ئاراستەیەک دا گوزەربکا ودەرهاویشتە و لێکەوتەکانی بۆکوردستان وناوچەکە چی بێ ..؟

لە کاتێکدا وڵاتی عێراقی بەناو خاوەن سەروەری وا بۆچوار مانگ دەچێ چاوەروانی پێکهێنانی حکومەتی تازەیە و ئەوە ماوەی سێ مانگیشە دادگای فیدراڵی عێراق مەرەقی لە هەرێمی کوردستان  گیروخۆشکردووە و لەو نێوەندەدا هەولێرو پارتی دیموکوراتی کوردستانی بە ئامانج گرتووەو  هەرجارێ بە ئاین و ئۆینێکی سیاسییەوە ئاستەنگ وئاریشە دێنێتە پێش پێشکەوتنە سیاسیی وئابورییەکانی هەرێمی کوردستان وکابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم  .

دادگای فیدراڵی عێراق لەوەتەی دامەزراوە ودەست بەکاربووە چاوپۆشی

لە هەمووئەوپێشێلە دەستوورییانە کردووە کە بەغدا دەرحەق بە هەرێمی کوردستان وخەڵکە تێکۆشەرەکەی ئەنجامی داوەو ڕۆژێک لەڕۆژان بە بەغدای نەگوتووە  :

بۆ بوودجە و مووچەی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەبڕی ..؟  بۆ مادەی 140  دەستاودەست پێ دەکەیت ..؟ بۆ پەرلەمانی عێراق یاسای نەوت و غاز پەسند ناکات .. ؟

هەر لەماوەی ئاستەنگ وئاریشەکانی ئەم دادگایە ،بەمەبەستی  پەکخستنی پرۆسەی سیاسیی ولەباربردنی پرۆسەی دامەزراندنی حکومەت تازەی عێراق ،  مووشەک بارانکردنی هەولێرو بۆردومانکردنی بە فرۆکەی بێ فرۆکەوانەوە لە لایەن هێزەکانی عێراقی لایەنگیری دەرەکی ، ئەوجارەیان

ئێران راستەوخۆ بەمووشەکی دوور مەودا بێ باک لەم و لەو بە بیانووی بێ پاساوی (عوزر لە قەباحەت گەورەتر) ماڵی هاووڵاتییانی  سڤیل و خانوون و ماڵی   شێخ باز وەبەرهێنەری کورد وکەناڵی کوردستان 24 ی بە چەندین مووشەک کردە ئامانج .

لەم کەین و بەینە سیاسییەی ناوخۆو دەوروبەردا و لە نێو فشارەکانی بەغدا و تاران ودارودەستەو پێوەند و وەکیلەکانییانەوە کە ماوەیەکە بەچڕی و بە مەبەست وئامانجەوە هێرش وفشاری سەربازی ومیدیاییان بۆسەرهەولێری پایتەخت و ، حکومەتی هەرێمی کوردستان و کابینەی نۆیەم کە بەکابینەی مل نەدان  نەچەمانەوە بۆهەژموون و فشارو ئاستەنگ و ئاڵنگارییەکان ناسراوە وهەرواش دەناسرێ کە شکست بەشکست دێنێ وبە ئیرادەی

بەرزی نیشتیمانییانەوە تەلسمی پلان ودیفاکتۆسەپێنراوەکانی ئەم وئەوی ئێرە وئەوێ تێکدەشکێنێ ، ئەوا هەنگاوەکانی رێزدار مەسرور بارزانی پیاوە  ئاوریشمییە پۆڵاینەکە هەردەم ڕوو لە سەرکەوتن و پشت لە فشارو هێرش و پەلاماری میدیایی و هاش و هووش و فابریقەی درۆوفیشاڵە .

ئەو، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کۆردستان ، پیاوە ئاوەیشمییە پۆڵاینەکە  هەر لەدوای کۆنفراسی ئاسایشی میونشن لە 21-2-2022 وە لە ئەوروپاوە بۆ کەنداوی عەرەبی ووڵاتانی ئیمارات وقەتەرو بەحرەینەوە بۆ وڵاتانی تورکیا و بەریتانیا لە بزاڤی دبلۆماسی مەزن دایە

بۆ بەهێزوپتەوترکردنی پێگەی هەرێمی کوردستانە لەسەرنەخشەیی وزەی جیهانی  ئامادەکردنی کوردستان بۆ قۆناغی دوای نەفت و بە گرەنتی

بوونی جیۆپۆلیتیک وجیۆپۆلیتیکی وزە ی بێ سەر ئێشە .

 ئەوەیان هاوکێشەی تازەیە ( ئامادەکردنی کوردستانە ، بۆ قۆناغی دوای نەوت ) یا بۆ( قۆناغی شەڕی ڕووسیا و هێرشی بۆسەر ئوکراینا ، گەر شەرەکە تەشەنە بستێنێ و وڵاتانی دیکەش بگرێتەوە و درێژ خایەن بێ یا  قۆناغی پاش ئەوە شەڕە)  بێ ئەوەی هەرێمی کوردستان وەک جێگرەوەی ڕووسیا خۆی نمایش بکات یا ببێتە رکابەری وەک  هەندێ لە ناحەزان و دوژمنان  بە ئەنقسەت وا وێنەی هەولێر پێشان دەدەن وەک جێگرەوەی  ڕووسیا و رکابەرو لایەنگیرلەشەڕەکە خۆی نمایش دەکا .

لەوەش دا دیارە مەبەستیانە دوژمن و ناحەزبۆ هەولێرو حکومەتی هەرێم

زیاد بکەن و زێتریش دنە و وروژاندنی  بەغدا و تاران و مۆسکۆی پێ بدەن .

ئەو بزاڤە دبلۆماسی و سیاسی و ئابووریەی رێزدار مەسرور بارزانی لەمیونشنی نێوجەرگەی هاوپەیمانیەتی ناتۆوە بۆ وڵاتانی کەنداوی عەرەبی خاوەن بەهێزترین پێگەی ئابووری ووزە وسەقامگیری وبۆوڵاتی تورکیای  کەریدۆر بۆ ئەوروپا و بۆ وڵاتی بەریتانیای مەزنی زلهێزکە ماسییەکانی قوڵایی دەریاکانیش بێ ئاگاداری لەندەن گەرا دانانێن لە ئان وساتێ دایە  هەرێمی کوردستان ، بەتایبەتیش هەولێری پایتەخت لەبەردەم چەندین گرفت و ئاڵنگاری و ئاریشەی دروستکراوی ناوخۆو دەرەکی دایە کە هەموویان بە بەرنامە و پلان دانان پێشتر دارێژراون و قۆناغ بە قۆناغ وەک کارتی فشار پیادە کراون.

بەگشتی و لەکۆی ئەم ڕووداو بەسەرهاتانەی ناوچەکەو جیهان وناوخۆدا

بزاڤی دیبلۆماسی مەسرور بارزانی چۆن بزاڤێکی دبلۆماسی وئایندەیی ئابووریییە بۆ ناوچەکە و جیهان  ئەوا بۆئەم دەڤەرەش لە پێناوحکوومەت و کوردستانێکی بەهێزترو ئارامترو هەمیشە ئاوەدان و نیشتیمانی پێکهاتەی نەتەوەیی و ئاینی جیا جیا دایە وهەڵگری پەیامێکی شاراوەیە شە وبەم و بەو دەڵێ :

کوردستان و هەولێر  پێگە و توانایان زۆر لەوە گەورەترو بەهێزترە  بە بریاری سیاسیی و بۆ مەبەست و ئامانجی سیاسی وبەناوی یاساوعوزر  

لە قەباحەت گەورەتر کێشە وگرفتی بۆ دروست بکرێ ورێگای پێشکەوتن و گەشەسەندنی لێ بگیرێیت .

ئەم دەڤەرە سەرفرازە بە خوێنی شەهیدانی ، بەئەفسانەی خۆنەچەماندنەوەو قارەمانیەتی  پێشمەرگە وپێکەوە ژیانی ئاشتیانەی نەتەوە وئاین وئاینزاکانی

ئەم دەڤەرە سەرفرازو خودان ئیرادە و ویست وخواست وڤیانی خۆیەتی و بۆ سەربەخۆیی لە تێکۆشان دایە ومەحکومیی وسوخرەکێشی کەسی قبووڵ  نەکردووە وقبووڵی نییە و قبووڵی ناکات .

هەولێر 20-4-2022

 

     

 

 

 

Top