دۆزینەوە و دەستبەسەراگرتنی بەلەمێکی هەڵگری کۆکاین

دۆزینەوە و دەستبەسەراگرتنی بەلەمێکی هەڵگری کۆکاین

 

 

 

پۆلیسی ئیسپانیا دۆزینەوە و دەست بەسەراگرتنی بەلەمێکی ڕاوەماسیی ڕاگەیاند، کە نزیکەی سێ تەن کۆکاینی لە نزیک دوورگەکانی کاناری هەڵگرتبوو.

رۆیتەرز بڵاویکردەوە، کە بەلەمی هەڵگری کۆکاین هەوڵی دەدا وەک بەلەمێکی ماسی گرتن تێبپەڕێت، بەڵام لەلایەن پاسەوانی کەناری كۆنتڕۆڵ كراو دەستی بەسەرداگیرا.

پۆلیسی ئیسپانیا گوتی:  2.9 تەن کۆکاین کە لە یەکێک لە تانکەکانی سووتەمەنیی بەلەمەکەدا حەشاردرابوو كە بهاكەی نزیکەی بڕی (72) ملیۆن یۆرۆ بوو.

دوای ئەوەی دەستی بەسەرداگیرا بەلەمەکە گەڕێندرایەوە بۆ دوورگەکانی کاناری و پێنج سەرنشینی دەستبەسەرکران كە چواریان بە ڕەگەز تورک و یەکێکیشیان جۆرجییە.

بازرگانیی کۆکاین بەناو کەناری ئیسپانیادا بابەتێکی پێشینانە، ساڵی ڕابردوو پۆلیسی ئیسپانیا ڕایگەیاند، کە 15 تەن ماددەی هۆشبەریان لە کەشتییەکی بچووکی ماسی گرتن لە کەناری دوورگەکانی کاناری دەستگیر کردووە یەکێک لەو کەسانەی لەسەر ئەو بەلەمە دەستگیرکرا ئیتاڵی بوو و سێ کەسی دیكەش خەڵکی سێنیگال بوون.

لە ساڵی 2017دا پۆلیسی ئیسپانیا ڕێگەی لە کەشتییەک گرت کە 3.8 تەن کۆکاینی هەڵگرتبوو لە نزیک دوورگەکانی كەناری لە زەریای ئەتڵەسی و حەوت سەرنشینی دەستگیر کرد.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

دۆزینەوە و دەستبەسەراگرتنی بەلەمێکی هەڵگری کۆکاین
Top