پیاوێك لە فەرەنسا هێرش دەكاتە سەر دوو كچی موسڵمان و سەرپۆشەكانیان لێ فڕێ دەدات.

پیاوێك لە فەرەنسا هێرش دەكاتە سەر دوو كچی موسڵمان و سەرپۆشەكانیان لێ فڕێ دەدات.

 

دادگاییکردنی تۆمەتبارێك لە فەرەنسا بەهۆی هێرشكردنە سەر دوو کچی موسڵمان

 

 

پیاوێكی تەمەن 60 ساڵ کە لە 12ی ئازاردا هێرشی کردە سەر دوو کچە گەنجە موسڵمانەکەی شاری مۆنپلیە، ڕۆژێک دوای هێرشەکە دەستگیرکرا و نووسینگەی داواكاری گشتی لێكۆڵینەوەیەكی لە ڕووداوەکە دەست پێ کرد.

نەبیل بودی، پارێزەری قوربانییەکان، لە تویتەرەكەیدا نووسیویەتی: "تۆمەتبارەکە لە دادگای تاوانی مۆنپلیە دادگایی دەکرێت، تۆمەتەکانی وەک توندوتیژی بە ئەنقەست و بەئامانجگرتنی بیروباوەڕەکانیان و ڕیسواکردنی گشتی بەرامبەر تۆمەتبارەکە  دەخرێنە بەردەم دادگا.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top