مەرگی سیستمی تەوافوق لە عێراق
بۆ باسکردنی بەردەوامی هەرسیستمێکی پەیرەوکراو بۆ بەریوەبردنی وڵات دەبێت ئەوەبزانین هیچ کام لەوسیستمە داهێنراوانەی کە لەمێژوودا لەجیهاندا پەیڕەوکراون سەردەمانێک کاریان کردوە، دواتر توشی هەڵاوسان بوون ،ئیتر یان بەهۆی جەنگێکەوە یان گۆڕانی بارودۆخێکی سیاسی یان گەشەی ئابوری و تەکنەلۆجی بووبێت، دوای مێژویەک لەپیادەبوونی ئەو سیستمە کۆتایی پێ هێنراوە یان سیستمەکە خۆی لەئاست چارەسەری کێشەکان و وەڵامدەرەوەی پێداویستیەکان وڵات و هاوڵاتیدا نەماوە و خۆی خۆی خواردوەتەوە.ئەگەر هەریەکە لەو سیستمانە وەرگرین کە لەجیهاندا پەێڕەو کراون وەک 'فاشیزم وکۆمۆنیزم و لیبراڵیزم'کە جەنگی دووەمی جیهان و جەنگی سارد کۆتایی بە 'سیستمی فاشیزم و کۆمۆنیزم' هێنا دوای نزیکی نیوسەدەش لەپەڕەوی سیستمی لیبراڵی ،ئەمیش توشی هەڵاوسان بوو لەبەردەم گەشەی تەکنەلۆجیا و زیرەکی دەستکرد، وەڵامی بۆ جیهان وچارەسەری ئەم کێشانەو کێشەی گەرم بوونی ژینگەو چەکی ئەتۆمی پێ نەما.ئیتر ئێستا جیهان بەدوای سیستمێکی نوێدا دەگەڕێت کە بەڕێوەی بەرێت.عێراق دوای زیاتر لە 17 ساڵ حوکمڕانی و پەیڕەوی سیستمی 'تەوافوق' توشی هەڵاوسان بوو،چونکە راستە 'تەوافوق' تاڕادەیەک نزیکی و کارپێکەوە کردنی بۆ هەرسێ پێکهاتەی کوردو سونەو شێعە فەراهەم کرد،بەڵام لەماوەی ئەم 17 ساڵەدا نەیتوانی بنەماکانی پێکەوەژیان و فرەیی بچەسپێنێت،وڵات لە نوقمی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی نیشتمان بپارێزێت،ژیانێکی شایستە بۆ هاوڵاتیان فەراهەم بهێنێت ،کۆتایی بە مەترسی تیرۆریزم و داعش بهێنیت وهاریکاریەکی راستەقینە لەنێوان پێک هاتەکان بەرهەم بهێنێت.لەگەڵ دروست بوونی بچوکترین بۆشایی سیاسی و ئیداری داعش جوڵەکانی دەست پێدەکاتەوە،وەک بەرپرسێکی باڵا لە ئەنجومەنی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا دەڵیت' دوای هەڵبژاردن عێراق رووبەڕوونی سەختی پێکهێنانی حکومەت بوویەوە وئەمەش دەرفەتی زیاتر دەدات بۆ پشێوی ئاسایش و سەرهەڵدانەوەی د اعش' .ئەم سیستمە گەشتوەتە ئاستێک ئەوەی بەرهەمی هێناوە وجیاوازە لەوەی بۆی دروست بوە،نموونە دەبینین ئێستا دوای هەڵبژاردنی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١ لەبری کاکرکردن بە سیستمی تەوافوق 'هاوپەیمانیەتی' دروست بوە،ئەم هاوپەیمانیەتەش دووبەرەن ،هەرچەندە سەیری پێک هاتە هەریەکە لەوهاوپەیمانیەتانەش بکەین ناسنامەکەی لەباوانەکەی دەچێت کە سیستمی تەوافوقە ،واتە ئەمانیش هەریەکەیان لە سێ پێک هاتەکە پێک هاتوون،بەڵام تەوافوقی نیشتمانی نین بەڵکو دابەش بوون،واتە دەرەنجامی سیستمی 'تەوافوق' دابەش بوونی تەوافوقی لێکەوتەوە،نەک بەسەر دووبەرەدا بەڵکو هەریەکە لەپێک هاتەکانیشی دابەش کرد 'کورد بوە بە دوو بەرەی کورد،سونە بوە بەچەند بەرەی سونە ،شێعە چەند بەرەیەکە ' سەرباری ئەوهەموو گروپ و تاقم ومیلیشیاو بەرەی مقاومە کە لەدەرنجامی سەرنەکەوتنی سیستمی تەوافوق لەماوەی رابردوودا دروست بوو. واتە تەوافوقیەکە تەنا بۆ رازی کردنی دڵی پێک هاتەکان بوو لە پێدانی پشک وئیستیحقاقی خۆیان ولەهەمان کاتدا رازی کردنی دڵی وڵاتانی بەرژەوەندی خواز دەست هەبوو لە حوکمڕانی عێراقدا،ئەگینا ئەگەر ئە وتەوافوقە شۆڕبوایەتەوە بۆ ناو خەڵک و قاعیدەی پێک هاتەکان و پێکەوەژیانی دروست کردایە ،عێراق ئەمرۆ نەدەگەیشتە ئەم بنبەستە سیاسییە، کەتەنانەت مەترسی هەیە گفتوگۆکانیش دەست پێ نەکەنەوە .بۆیە هەرچەندە هەندێک لەو وڵاتی دەوروبەر دڵیان هەرلای سیستمی تەوافوقەو بەهەر شێوەیەک بێت دەیانەوێت بیهێنەوە ئیتر بۆ مانەوەی هەژموونی خۆیان یان بەرەیەک بێت،بەڵام ئەم سیستمە کۆتایی هاتوەو توشی داروخان وهەڵاوسان بوە لەبری چارەسەر بۆ کێشەکان بوەتە سەرچاوەی کێشەکان.دەبێت بەدوای مۆدیلی تردا بگەڕێن بۆ بەڕێوەبردنی وڵات، ئیتر ئەم هاوپەیمانیەتانە بێت یان هێڵێکی تری ناوەڕاست لەنێوان هاوپەیمانیەتی و تەوافوق. چونکە وڵات تەنها بەفرەیی نابرێت بەڕێوە بەڵکو بەهاریکاری و هارمۆنیش دەبێت ببرێت بەڕێوە،دەبێت ئەوپێکهاتانە هاریکاربن بۆ رووبەرووبونەوەی کێشەکان و خزمەت کردن بەوڵات نەک تەنها پێک هێنەری کابینەو سەرۆکایەتیەکان بن.