بەهۆی تەقینەوەیەك لە كارگەی کیمیایی 6 كەس کوژران
بەرەبەیانی ڕۆژی (دووشەممە) تەقینەوەیەک لە كارگەی کیمیایی لە ویلایەتی گجراتی هیندستان ڕوویدا، بەم هۆیەشەوە شەش کەس کوژران.
بەگوێرەی هەواڵی ئاڕ تی، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەرێمی بەهاروش ڕایگەیاند: كە تەقینەوەیەک لە كاگەی کیمیایی ( om organics ) ڕوویدا کە بووە هۆی كوژرانی شەش کرێکاری ئەو کارگەیە.
بەهۆی تەقینەوەکە ئاگرێكی گەورە لە کارگەکە کەوتەووە، کە بە سەختی کۆنترۆڵ کرا، ئەو گوتیشی: لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ ئاشکرا کردنی هۆکاری تەواوی تەقینەوەکە و بەم نزیکانە ڕاپۆرتێک بۆ هێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان ئامادە دەكرێت.
گوڵان: سەردار خەلیل