باڵیۆزی کوێت: دەمانەوێت پەیوەندی پتەومان لەگەڵ لوبنان هەبێت

باڵیۆزی کوێت: دەمانەوێت پەیوەندی پتەومان لەگەڵ لوبنان هەبێت

 

 عبدالعال القناعی باڵیۆزی کوێت لە بەیروت هیوای خواست پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات بگەڕێتەوە بۆ دۆخی پێش جۆرج قەرداحی  و  پەیوەندییەکانیان بەهێزتر بێت.    

بەگوێرەی هەواڵی  ئەلخەلیج ئۆنلاین، عبدالعال القناعی لە گەڕانەوەی بۆ بەیروت گوتی:  کە كوێت خوازیارە پەیوەندییەکانی لوبنان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی  بەتایبەتی وڵاتانی كەنداو بگەڕێتەوە بۆ دۆخی جاران.

کوێت لە مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوو  باڵیۆزی خۆی لە بەیروت گەڕاندەوە، دوای لێدوانەکانی جۆرج قەرداحی وەزیری زانیاری لوبنان سەبارەت بە شەڕی یەمەن.

سعودیە و کوێت دوو ڕۆژ پێش ئێستا گەڕانەوەی باڵیۆزەکانیان بۆ لوبنان ڕاگەیاند.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top