باڵیۆزی سعودیە دەگەڕێتەوە بۆ لوبنان
بەپێی هەندێک سەرچاوە، چەند دیپلۆماتکارێکی سعودی کە ساڵی ڕابردوو لە ئەنجامی گرژییەکانی نێوان سعودیە و لوبنان بەیروتیان جێهێشتبوو، ئێستا گەڕاونەتەوە ئەو شارە.
ڕۆژنامەی ئەلجەریدەی کوێتی نووسیویەتی: كە گەرانەوەی دیپلۆماتکارەکان بۆ بەیروت دەتوانێت زەمینە خۆش بكات بۆ گەڕانەوەی « وەلید بوخاری » باڵیۆزی سعودیە بۆ لوبنان و کاریگەرییەکی بەرچاوی هەبێت لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات بەتایبەتی پەیوەندییەکانی نێوان لوبنان و چەند وڵاتێکی عەرەبی وەك (سعودیە، ئیمارات، کوێت، بەحرەین) ئەم هەنگاوە هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنی پلانی دابەشکردنی یارمەتیە مرۆییەکان.
گوڵان: سەردار خەلیل