چاكسازی كردن له په‌روه‌رده به پێویستییه‌كانى كۆمه‌ڵگه و نیشتمان داده‌نرێت
گه‌وره په‌روه‌رده‌كار و زانا و فه‌یله‌سوفی ئه‌مریكی جۆن دیوی ده‌لێ" فێركردن ئاماده كردن نییه بۆ ژیان، به‌ڵكو خۆى ژیانه".
پێشتریش چه‌نده‌ها جار گوتومانه په‌روه‌رده و فێركردن پرۆسه‌یه‌كه په‌یوه‌ندی به كۆمه‌ڵگه هه‌یه به گشتى، به واتایه‌كى تر خاوه‌نداریه‌تى په‌روه‌رده و فێركردن كۆمه‌ڵگه‌یه بۆ كۆمه‌ڵگه ده‌گه‌رێته‌وه، به‌ڵام دام و ده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌كان پرۆسه‌كه به‌رێوه‌ده‌به‌ن به‌وپه‌ری به‌رپرسیاریه‌تی و هه‌ستیاری و ئه‌مانه‌تداری، ئه‌و پرۆسه‌یه به‌رده‌وام پێویستى به گه‌شه‌كردن و په‌ره‌پێدان و گۆڕانكاری و چاكسازی هه‌یه. چاكسازی كردن له په‌روه‌رده و فێركردن به پێویستییه‌كانى تاك و كۆمه‌ڵگه و نیشتمان داده‌نرێت، چونكه ئه‌و پرۆسه‌یه كه به‌رده‌وامی هه‌یه، وه به‌رده‌وامیش پێویستى به نوێكاری و چاكسازی هه‌یه، تا سوود و قازانج به هه‌موو لایه‌ك له تاك و كۆمه‌ڵگه و نیشتمان بگه‌یه‌نێت، كه سه‌ره‌تا ده‌بێ دیدگایه‌كى نیشتمانى دوور مه‌ودای ڕوونمان هه‌بێت، ببێته چه‌ترێك كه له ژێرییه‌وه بتوانرێ هه‌نگاوه‌كانى چاكسازی و نوێكاری له هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه ئه‌نجام بدرێت ئه‌ویش:
1-دیارى كردنى پلانێكی ستراتیژی په‌روه‌رده‌یی بۆ گه‌شه كردن و په‌ره‌پێدانی فێركردن.
2-به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى قوتابیان له‌وانه‌مان به تایبه‌تى خوێندنه‌وه و نوسین له قۆناغی بنه‌ڕه‌تى.
3-دانان و رێكخستنی پرۆگرامه‌كانى خوێندن هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ توانا و ئاست و قۆناغه‌كان، جگه له‌وه‌ى گرنگیدان به كارامه‌ییه‌كانى ژیان و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
4- گرنگیدان به رۆڵى مامۆستا و باشتركردنى گوزه‌ران و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شكۆ و متمانه بۆ مامۆستا.
5-كردنه‌وه‌ى خولى راهێنانى جۆراوجۆر به پێى پسپۆڕ بۆ مامۆستاكان، پێویسته به‌رده‌وام خولى راهێنانى مامۆستایان هه‌بێت و به‌شدارى كردنیش بۆ هه‌مووان بێت و، له كۆتایی هه‌ر خولێك بڕوانامه‌ى به‌شدارى كردن هه‌بێت.
6-گرنگى زیاتر به ڕۆڵى كارگێڕى و به‌رێوه‌به‌رى قوتابخانه‌كان بدرێت و ئه‌وانیش ساڵانه به به‌رده‌وامی به‌شدارى بكه‌ن له خولى راهێنانى كارگێڕی په‌روه‌رده‌یی.
7-دانان و گرنگى پێدان به مه‌رج و پێوه‌ر و بنه‌ماى دانانى به‌رێوه‌به‌ر و یاریده‌ده‌ر بۆ قوتابخانه‌كان و، له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه و چاوپێكه‌وتن.
8-ڕێكخستنه‌وه و ژماره و جۆر و چۆنیه‌تى ڕۆڵى سه‌رپه‌رشتیاران و به‌داوداچوون و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆیان.
9-پێداچوونه‌وه به شێوازی چۆنیه‌تى ئه‌نجامدانى ئه‌زموونه‌كانی گشتى به‌تایبه‌تى پۆڵى دوازده‌ى ئاماده‌یی، ڕێكخستنه‌وه‌ى به تایبه‌تى له باره‌ى پرسیاره‌كانى پۆڵى دوازده و دووركه‌وتنه‌وه له‌و ئاراسته‌ى 100% هه‌ڵبژاردن، كه من ئه‌وه‌یان به زیانى گشتى پرۆسه‌كه و خودی قوتابی ده‌بینم كه پێشتریش ڕام وابووه ئاستى قوتابی وون ده‌بێت و دڵه ڕاوكێ و ترس و بێ متمانه‌یی زیاد ده‌كات، بۆیه به لایه‌نى كه‌م ببێته 50% پرسیاری نووسین و 50% كه‌ى تریش با هه‌ڵبژاردن بێت، جگه له‌وه‌ش ده‌توانرێ چه‌ند نمره‌یه‌ك بۆ قۆناغه‌كانى تر‌ى ئاماده‌یی ته‌رخان بكرێ و كه پێشتر په‌یڕه‌و كرا، وه چه‌ند نمره‌یه‌كیش بۆ كاتى وه‌رگرتن له زانكۆ به‌پێى پسپۆڕى ته‌رخان بكرێ.
10-دانانى چه‌نده‌ها مه‌رج و پێوه‌ر و بنه‌ما بۆ پێدانى سه‌رجه‌م پۆسته‌كان له به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان و وه‌زاره‌ت له پۆسته‌كانى لێپرسراو و به‌رێوه‌به‌ر و یاریده‌ده‌رى به‌رێوه‌به‌رى گشتیى و به‌رێوه‌به‌رى گشتى و ڕاوێژكار، تایبه‌ت (به‌رێوه‌به‌رى په‌روه‌رده و به‌رێوه‌به‌رى گشتیى و راوێژكار) به ڕه‌چاوكردنى پسپۆڕییه‌كه‌ى و چه‌نده‌ها رێكارى تر.
11-گرنگیدان به خوێندنى ئاماده‌یی به گشتیى و تایبه‌ت به خوێندنی پیشه‌یی و سیسته‌می ڕاهێنان.
12-گرنگیدان به كاتى ده‌وامى قوتابخانه و بابه‌ته‌كان و تایبه‌ت پراكتیزه‌كردنى هه‌ردوو بابه‌تى وه‌رزش و هونه‌ر.
13-سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونی ئه‌و وولاتانه‌ى كه چاكسازییان له په‌روه‌رده و فێركردن ئه‌نجامداوه ئێستا له پێشه‌نگی ووڵاتانن له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه.
بێگومان وورده‌كاری وخاڵى تر زۆره گه‌ر به‌رده‌وامى پێ بده‌ین، گرنگ ئه‌وه‌یه ئیراده‌یه‌كى پته‌و تۆكمه‌مان هه‌بێت له سه‌ر ئه‌نجامدانى چاكسازی له كۆى پرۆسه‌كه و، تاكه مه‌به‌ست و ئامانج به‌ره‌وپێشبردنی پرۆسه‌كه و پێشكه‌وتنى نیشتمان بێت، بێ گوێ دانه نیگه‌رانی و دڵ ڕازی كردن، چونكه هه‌رده‌م خه‌مى په‌روه‌رده و فێركردن خه‌مى وولات ، خه‌می كۆمه‌ڵگه، خه‌می نیشتمان له پێش هه‌مووان دایه، له بیریشمان نه‌چێت قوتابی ئه‌و ئه‌مانه‌ته ویژدانى و مێژووییه كه له ئه‌ستۆی سیسته‌م و پرۆسه‌كه و كاربه‌ده‌ستانى په‌روه‌رده‌یه له مامۆستا و فه‌رمانبه‌رێك تا ستافی په‌روه‌رده‌كان و وه‌زاره‌ت به‌گشتى.
ماوه‌ته‌وه بلێم بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ر چاكسازی و نوێكاری و پێداچوونه‌وه‌یه‌ك، پێویسته ڕای ده‌سته بژێرێك له كۆمه‌ڵگه وه‌ربگیرێ و به‌شدارییان پێ بكرێ كه كه‌سانى دڵسۆز و شاره‌زا و به ئه‌زموون بن له‌و بواره، ڕاوێژ به هه‌موو لایه‌ك بكرێ له حكومه‌ت و كۆمه‌ڵگه.
به‌رێوه‌به‌رى گشتى/ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده
ماسته‌ر له كارگێڕى په‌روه‌رده‌یی