ئەرێ ئەم دلخۆشیە لەھەمبەر سوتاندنی لقی پێنج خێرە!

ئەرێ ئەم دلخۆشیە لەھەمبەر سوتاندنی لقی پێنج خێرە!


بەداخەوە وه‌ك كاردانه‌وه‌یێک بۆ تویتی کەسێک كه‌ بۆچوونی تایبه‌تی خۆی له‌باره‌ی هێما ئاینییه‌كان ده‌ربڕیووه‌، ژماره‌یه‌ك كه‌س هه‌ڵسان به‌ سووتاندنی باڵه‌خانه‌ی لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ به‌غدا.
لەکاتێکدا پارتی و سەرۆک مسعود بارزانی مێژووییەکی لەمێژینەیان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراق هەیە، هیچ لایەنێک بە قەد پارتی رێزی لە مەرجەعیەتە ئایینی و کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان نەگرتووە، بۆیە سووتاندنی بارەگای لقی پێنج بەم بیانووە ھیچ و بێ بنەمایە، پێکانی سیاسییە، چونکە ئەم جۆرە کارانە دوورن لەپرنسیپ و رەوشتی پارتی ، رابردوو دەریخستووە کە ھەمیشە پارتی دیموکراتی کوردستان لە ھەر بارۆدوخێکدا ئەگەر سوکایەتی بە پیرۆزی و رەمزەکان کرابێت یەکەم حزب بووەکە ئیدانە و شەرمەزاری ئەم کارەی کردووە .
وە ئەم جارەش خودی سه‌رۆك مسعود بارزانی ئیدانەی سووكایەتیكردنی بە پیرۆزییەكان و هێما باڵاكان کردوو بە بەزاندنی هێڵی سووری داناوە..
بەلام ئەوەی تێبینیمان کرد لە پەراوێزی سووتاندنی لقی پارتی لە بەغدا شەقامی عێراقی زۆربەتووندی ئیدانەی ئەم کارە تێکدەر و شکستخواردووەی کرد ، بەلام بەداخەوە ھەندێک لایەنی ناوخۆ تام و لەزەتیان لەم جۆرە کارەیە وەرگرتووە ، لە خۆشیان خەریکە مەست و سەرخۆش دەبن ، وەک ئەوەی پیلانیان بۆ دارشتبێت و پیلانەکەشیان سەری گرتبێت لە خۆشی سەرگرتنی ئەم کارەشیان خەریکە باڵ دەگرن و دەفرن ، کەچی نازانن ئەمە پاشاگەردانی و خراپەکاری و ئاژاوەیە، بەم کارەیە گەورەیی وبەھێزی پارتی دەرکەوت کە ئەو ھاوپەیمانەتییەی کە پێکی ھێنابوو لە پەرلەمانی عێراق و پروسەی سیاسی سەرکەوتوو بوو .
بۆیەش ئەوانەی دڵ خۆش و پێدەکەنن بە سوتاندنی لقی پێنج با دلنیابن پێکەنییان کاتییە ، چۆنکە ئەوەی لە کۆتایدا پێ دەکەنێت زیاتر پێدەکەنێت وەئەزموونی رابردووش پێمان دەلێت ھەمیشە پارتی درەنگ پێ دەکەنێ بەلام زۆرپێ دەکەنێ .

Top