حووسییەکانی یەمەن هێرشیان کردە سەر جەدە

حووسییەکانی یەمەن هێرشیان کردە سەر جەدە

 

 

حووسییەکانی یەمەن ڕۆژی هەینی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا بەرپرسیارێتی هێرشكردنە سەر كێڵگە نەوتییەکانی سعودیە لە جەدە ڕاگەیاند.

لەوهێرشەدا كە لە ڕۆژی هەینی ئەنجامدرا، حووسییەکانی یەمەن بە چەندین فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک پاڵاوگە نەوتییەكانی سعودیەیان کردە ئامانج و لە ئەنجامدا پاڵاوگەکە ئاگری گرت، یەکێک لە هێرشەکان لە نزیک شوێنی پێشبڕکێی ئۆتۆمبێلی فرمۆل یەک ڕوویدا، کە لە ڕۆژی هەینیدا ڕاهێنانەكە  ڕاگیراوە و بۆ کاتێکی دیكە دواخراوە.  

حووسییەکان ڕۆژی یەکشەممەشە هێرشی توندیان كردە سەر جەدە و یەنبع. پاش ڕۆژێک لەهێرشەکە سعودیە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: كە لەوانەیە بەهۆی زیان گەیاندن بە پاڵاوگەکان بەرهەمی نەوت کەمبکاتەوە.

ئەمە قورسترین هێرشی حووسییەکان بوو بۆ سەر سعودیە لە ماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا، لە ئێوارەی حەوتەمین ساڵیادی هێرشەکەی هاوپەیمانانی عەرەبی بە سەرکردایەتی سعودییە بۆ سەر یەمەن بە وتەی حووسییەکان لە هەمان کاتدا 16 هێرش بۆ سەر  پاڵاوگە نەوتییەکانی سعودیە ئەنجام دراوە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا نرخی نەوتی لە بازاڕە جیهانیەکاندا بەرزکردۆتەوە و دابەزینی بەرهەمهێنان لە گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتی جیهانەوە دەتوانێت بازاڕەکە ڕووبەڕووی قەیران بكات، لەو بارەیەوە ڕیاز لە راگەیەندراوەکەیدا جەختی لەوە کردۆتەوە کەلە هەڵومەرجێكی وەهادا ناتوانێت زامنی "ئاسایش و سەقامگیری لە بازاڕی نەوتدا بکات.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top