کۆمپانیایەکی ئیتاڵی پڕۆژەی هێڵی ئاسنی نێوان عێراق و توركیا جێبەجێ دەكات
ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراقی هەواڵێكی بڵاوكردەوە، سەبارەت بە دەستپێکردنی پڕۆژەی هێڵی ئاسنی نێوان فاو- زاخۆ کە لەڕێگەی تورکیاوە عێراق بە ئەوروپاوە دەبەستێتەوە، كە محەمەد ئۆزکۆن کونسوڵی تورکیا لە پارێزگای بەسڕە بە ئاژانسی ناوبراوی رایگەیاندووە، بۆ ئەم بابەتە تا ئێستا گفتوگۆکردن درێژەی هەیە و،
سەبارەت بە عێراق، ئاژانسەكە دەڵێت: عێراق نەخشەی پڕۆژەکەی داوەتە کۆمپانیایەکی ئیتاڵی، جەختیش لەوە كراوەتەوە كە زۆر بە گرنگییەوە دەڕوانێتە پڕۆژەکە چونکە لە بەرژەوەندیی عێراق و توركیادا دەبێت.
لەلای خۆشیەوە ناسر شبلی وەزیری گواستنەوەی عێراق لە لێدوانێكدا ئاماژەی بەوە كردبوو كە هیچ گفتوگۆکردنێک لە نێوان حکومەتی عێراق و تورکیادا نییە لەبارەی ئەم پرۆژەیە.
ناوبراو باس لەوەش كرد كە حکومەتی عێراق لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئیتاڵیدا بەمەبەستی دانانی پلانێکی بنەڕەتی بۆ پڕۆژەکە لە گفتوگۆدایە کە لە فاوەوە دەستپێدەکات و بە هەرێمی كوردستاندا تێدەپەڕێت و لە سنوورەکانی تورکیاوە عێراق بە ئەوروپاوە دەبەستێتەوە.