جەنگ وەک خراپترین بزنسی سەردەم

جەنگ وەک  خراپترین بزنسی سەردەم

 

'یۆڤاڵ هەراری' فەیلەسوفی سەردەم، مامۆستا لەزانکۆی ئۆرشەلیم، دەڵێت' دوای ١٩٤٥ واتە دوای جەنگی جیهانی دووەم ،جەنگ خراپترین بزنس بووە' مەبەستەکە لەوەیە کە قازانجی نەبوە ئەوەندەی زیانی هەبوە. ئەمەش لەبەر چی لەبەرئەوەی کە سروشتی ئابوری گۆڕاوە،لەکۆندا کرێی جەنگ ودەستکەوتەکەی  زەویە کشتوکاڵیەکان و کۆیلەو کانە ئاڵتونەکان وڵاخ بوون کەبەهۆی جەنگی داگیرکاریەوە دەستی بەسەردا دەگیرا ،جەنگ بۆ داگیرکردنی زەوی و ناوچەو وڵات و خەڵکەکەی بوو، ئەمانەش ئامرازی دەست کەوتنی ئابوری بوون، ئەگەر بگەرێینەوە بۆ مێژوو ئیمبراتۆریەکان کەدەیانویست هێزو پارەو دەوڵەمەندی بەدەست بێنن و ئابوری خۆیان بەرزکەنەوە پەلاماری وڵاتێکیان دەداو سەرچاوەکانی ئابوریان دەخستە ژێر دەستی خۆیان ،بۆیە کرێی جەنگ و تێچونەکەی دەست دەکەوتەوە، بەڵام ئەمڕۆ ئامرازی ئابوری ئەم ئامرازانە نین بەڵکو' مەعریفەیە'ئەو مەعریفەیەی لە مێشکی ئەندازیارو تەکنیکاران و زانستیەکان هەیە،ئەمەش ئاشتی دەوێت نەک جەنگ.ئەمانە دەبنە بناغەی دەست کەوتی ئابوری. بۆ نموونە ئەو وڵاتانەی کە لەجەنگ دۆڕان لەجەنگی دووەمی جیهان وەک ئەڵمانیاو یابان ،لەجەنگ دورکەوتنەوە وئاشتیان هەڵبژارد ئێستا وڵاتی هەرەبەهێزی ئابوری  وپێشکەوتووی جیهانن، واتە لەئاشتیدا گەشەیان کرد. روسیا بەردەوام لەجەنگدایە بەڵام وڵاتەکەی نقومی گەندەڵیە ،سین لەساڵی ١٩٧٩ دوای جەنگی ڤێتنام دورکەوتەوە لەجەنگ بەڵام بویە گەورەترین وڵاتی ئابوری جیهان ،جەنگ ئێستا وەک جاران نیە پارەت دەبات پارەت بۆ پەیداناکات، لەروانگەی زیانی ئابوری و گەشەسەندنەوە سەیری بکەین ،جەنگ خراپترین بزنس بوە دوای جەنگی جیهانی دوەم،ئەوڵاتانەی دووربون لێی و ئاشتیان هەڵبژاردوە لەئاستە ئابوری و گەشەی کۆمەڵگەیەوە بەرەو پێشچوون، ئەمریکا دوو جەنگی کرد دوای جەنگی جیهانی دووەم، کە بیرتی بوون لە عێراق وئەفغانستان لەهەردووکیان کشایەوەو پەشیمانە،ئیسرائیل جەنگی زۆری یەک لەدوای یەکی کرد، ناوچەی زۆری داگیرکرد خەرجی زۆری کرد بەڵام داهاتی نەبوو، ئەمرۆ ئەوەسەرکەوتن نیە ناوچەیەک داگیرکەیت،ئەوە سەرکەوتنە چیت دەست دەکەوێت لەوداگیرکردنە لەرووی ئابوریەوە ،بەڵام رەنگە ئاسان نەبێت بۆ وڵاتێک دراوسێیی خراپت هەبێت و شەڕەنگێز بێت،تۆش بتەوێت نەچیتە ناو جەنگ وئاشتی پارێزبیت، ،جەنگی جاران پردی پەیوەندی بۆدروست دەکردیت لەگەڵ و ڵاتان وسنورەکانت دەبەزاند ،جەنگی ئەمڕۆ جەنگی مەعریفە کە  بێسنور دەڕوات لەنێوان وڵاتەکان ،جگە لەتێچوونی ئابوری لەرووی کۆمەڵایەتی و سایکۆلۆژیەوە باجی جەنگ دەدەیت،ئەوەندەت دەست ناکەوێت لەرووی دەروونی و کۆمەڵایەتیەوە سەقامگیری بۆ کۆمەڵگەکەت دروست بکەیتەوە،کۆمەڵگە لەدڵەراوکێ دەهێڵێتەوە،ناتوانیت دادپەروەری کۆمەڵایەتی فەراهەم بێت، بەڵام ئەمە بیرکردنەوەی بەشێک لە سەرۆک و سیستمە دیکتاتۆرەکان نیە  ، دیکتاتۆر ناگۆرێت ،چونکە کەس ناتوانێت هەڵەکەی پی بڵێت،بۆیە لەکۆمەڵگەی دیموکراسی مرۆڤەکان دەتوانن داهێنان و پێشخستن بکەن بە بێ جەنگ پێشبکەون  ،بەڵام لەدیکتاتۆریەت مرۆڤ و کۆمەڵگە گەشەناکات .هەربۆیە هەندێک لەوڵاتانەی جیا دەبنەوە لەوڵاتە دایکەکەیان و دەچن بە پرۆسەی دیموکراسی گەشەدەکەن و پێشدەکەون نموونەی وەک ئۆکرانیاو تایوان . جگە لەوەی جەنگ بارودۆخی وڵات خراپ دەکات بارودۆخی خراپیش خراپتری بەدوادێت، نموونە بارودۆخی روسیا بۆ خراپە چونکە شەڕەپێشوەکان خولقاندیان بۆی،رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ئێستا خراپە، چونکە ململانێکانی پێشوو ئەمەیان بۆ بەرهەم هێنا.جەنگی جاران ئەگەر دەست کەوتەکەی ئابوری بوبێت یان داگیرکاری ناوچەیەک ،یان غەزووی نەتەوەیەک و داگیرکردنی لەرووی سەپاندنی ئایدۆلۆژیەیەکەوە یان ئاینێکەوە. ئەمڕۆ دەرەنجامی تر بەرهەم د ێنێت,ئاڵۆزە دەرەنجامەکەی بەهۆی ئەوەی سیستمی ئابوری ئێستا جیاوازە لەجاران،زۆربەی وڵاتان بەستراون بەیەکەوە لەروەئابوریەکەوە.بۆیە کەسروشتی ئابوری گۆڕاوە ،سروشتی جەنگیش دەگۆڕێت،بەعەقڵیەت و مۆدیلی کۆن جەنگ کردن دەرهاویشتەکانی خراپ  وئاڵۆزن ،هەرخۆت و ئەوڵاتە تێوە ناگلینیت کەجەنگی دژی دەکەیت،بەشی زۆری جیهان تێوەدەگلێت.

Top