بۆ چى هه‌رده‌م رووى مووشه‌ك و په‌ڵاماره‌كان به‌ره‌و پارتى وبارزانییه‌ ؟

بۆ چى هه‌رده‌م رووى مووشه‌ك و په‌ڵاماره‌كان به‌ره‌و پارتى وبارزانییه‌ ؟

یه‌كه‌م جارو ئاخیرجارتان نییه‌ بوختان و مووشه‌كباران و په‌ڵاماری پارتی و سه‌رۆك بارزانی واتا كورد و قه‌واره‌هه‌رێم و حكومه‌تی كوردستان بدرێت ، پارتی پشتی به‌ هیچ وڵات و لایه‌نێك بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ره‌واكانی نه‌بستووه‌ ، نه‌ ئه‌مه‌ریكا و نه‌ ئیسرائیل و نه‌هیچ وڵاتێكی دیكه‌ ، ئه‌گینا زۆرله‌ مێبوو ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی كه‌ وه‌ك ئێوه‌ به‌كریگیراوه‌ و ده‌ست نیشانده‌یه‌ ، كوردیش ده‌بووه‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت ، كورد ده‌یهه‌وێت به‌ خوێن و خه‌بات و قوربانیدانی خۆی ده‌وڵه‌تبوون و سه‌ربه‌خۆیی خۆی به‌ده‌ست بێنێت ، خۆتان كردۆته‌ بوقی ده‌زگا درۆزنه‌كانی سه‌ربه‌ وڵاتانی هه‌رێمی و ئیتلاعاتی ئێران و ئه‌وان چیان نوسی ئێوه‌ وه‌ری ده‌گرن و بڵاوی ده‌كه‌نوه‌. ده‌زانن بۆ ئه‌وان رقیان له‌ بارزانیه‌؟ چونكه‌ ده‌زانن ته‌نها بارزانی جێی ئومێدی كورده‌ و دوژمنی سازشكردنه‌ له‌ سه‌ر بچووكترین مافه‌ره‌واكانی كوردو كوردستان ـ ئه‌وه‌ی دوژمنان و داگیركه‌ران به‌رامبه‌ر پارتی و بارزانیی كه‌ واتا دۆزی كورد تووشی هیستریا و به‌كارهێنانی مووشه‌ك و گه‌مارۆدان و به‌كارهێنانی جاش و ده‌یان كاری تێكده‌رانه‌ و قێزه‌وه‌ن به‌رامبه‌ر به‌ گه‌ل و هه‌رێمی كوردستان كردۆته‌وه‌ بریتین له‌ :
یه‌كه‌م ،، به‌درێژایی مێژوویی خه‌بات دژی داگیركه‌ران ئیراده‌ی خۆی و گه‌له‌كه‌ی راده‌ستی ویستی دوژمنان نه‌كردووه‌ .
دووه‌م ،، ئاماده‌ نه‌بووه‌ و نابێت گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌ی ژێر ده‌ست بژێت ..
سێیه‌م ،، سازش له‌ سه‌ر بچووكترین ماف و بستێك خاكی كوردستان ناكات و به‌رده‌وامه‌ له‌ خه‌بات بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌ر له‌ شه‌نگال تا كه‌ركووك و خانه‌قین ..
چواره‌م ،، پارتی و بارزانیی هیچ كات ناچێته‌ نێو هیچ جه‌مسه‌رگیریی ناوچه‌كه‌و جیهانه‌وه‌ و ئه‌وه‌ی به‌لایه‌وه‌ گرنگه‌ به‌رژوه‌ندییه‌باڵاكانی كورد و كوردستانه‌ ئیتر هه‌ر زڵهێز و وڵاتێك بێت .
پێنجه‌م ،، بۆ پارتی و بارزانیی كوردبوون و كوردستانیبوون ئه‌وڵه‌وییه‌تی یه‌كه‌مه‌ .
شه‌شه‌م ،، ده‌ستبه‌ردارنه‌بوون له‌ سه‌ر مافی به‌ده‌ستهێنانی مافی سه‌ربه‌خۆیی ئابووری و ئیداره‌ی و ده‌وڵه‌تبوون .
حه‌وته‌م،، هه‌میشه‌ هه‌ڵگرتنی ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌ی پێش هه‌موو به‌رژوه‌ندییه‌كی دیكه‌ی حیزبی و كه‌سی .
هه‌شته‌م،، به‌رده‌وامی خه‌باتی شارستانی له‌ رێگه‌ی دیپلۆماسی و سیاسی و ئابووری له‌ پێناو زیاتر ناساندنی شوناسی گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌ی و پارێزگاریكردن و به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و مافانه‌ی كه‌ تا ئێستا به‌ هۆی سه‌رسه‌ختی و خۆدزینه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارنی شۆڤینی به‌غدا به‌دی نه‌هاتوون .
نۆیه‌م ،، ئه‌و پارته‌ی خاوه‌نی هه‌ردوو شۆرشی ئه‌یلوولی مه‌زن و گوڵانی پێشكه‌وتنخواز و چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی مه‌زنه‌،ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی له‌ ژماره‌ نایه‌ن،پارتی سه‌ده‌یه‌كه‌ له‌ پێناو ئامانجه‌ ڕه‌واكانی گه‌لی كورد خه‌بات و تێكۆشان ده‌كات، هه‌ر له‌و ڕێگایه‌وه‌ش ده‌ریایه‌ك خوێنی به‌خشیوه‌ و قوربانی زۆری داوه‌ ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی میلله‌تی كورد به‌ مافه‌ ڕه‌واكانی خۆی بگات..
ده‌یه‌م،، ئه‌مڕۆ له‌ سایه‌ی دیپلۆماسی و سیاسه‌تیی ژیرانی پارتی وسه‌رۆك مسعود بارزانیی و سه‌ركردایه‌تیی سیاسی كوردستان به‌تایبه‌ت سه‌رۆكی هه‌رێم و حكوومه‌تی كوردستان ، ئه‌مرۆ سه‌نگ و پێگه‌ی كوردستان له‌ گشت روویه‌كه‌وه‌ شوێنی خۆی كردۆته‌وه‌ ،به‌تایبه‌ت له‌ سه‌ر ئاستی هه‌رێمایه‌تیی و جیهانی ، ئه‌مرٍۆ هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌ت هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان بووه‌ته‌ ناوه‌ندێكی گرنگ له‌ رووی ئابووری، پێشه‌سازی و بوونی ده‌یان گه‌وره‌ كۆمپانیایی گه‌وره‌ی بواری نه‌وت و غاز و بواره‌كانی دیكه‌ له‌ نێو كه‌شوهه‌وایه‌كی ئاشتی و سه‌قامگیردا ئه‌ركه‌كان یان به‌ به‌راوه‌رد له‌گه‌ڵ زۆرێك له‌وڵاتانی ناوچه‌كه‌ كه‌ به‌رده‌وام كێشه‌ وگرفتیان تێیدایه‌ كاره‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن .
یانزده‌یه‌م،، پارتی تاكه‌ حزبی باشووری كوردستانه‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی دامه‌زراوه‌ و 76 ساڵه‌ له‌و پێناوه‌دا نه‌ك له‌ هیچ ئامانج و ویست و داخوازێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی پاشه‌كشه‌ی نه‌كردووه‌، بگره‌ رۆژ به‌ رۆژ پێداگرتر بووه‌. هه‌ر ئه‌وه‌ش وای كردووه‌، هێزه‌ ئیقلیمییه‌كان به‌ به‌غدایشه‌وه‌ وێڕای ئه‌وه‌ی به‌ ئاشكرا و نهێنی دژایه‌تیی بكه‌ن و ده‌سته‌ و تاقم و گرووپی به‌گژدا بكه‌ن، به‌ڵام له‌ هه‌مان كاتیشدا زیاتر له‌ هه‌موو حیزبێكی كوردستانی حیسابی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
دوانزه‌یه‌م ،، ئه‌مرٍۆ هه‌ولێری پایته‌خت ، شوێنی ده‌یان كۆنسوڵخانه‌ و نووسینگه‌ی زڵهێزان و وڵاتانی جیهان و ناوچه‌كه‌یه‌ ، به‌تایبه‌ت وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مه‌ریكا ، ئه‌وروپا ، رووسیا و كه‌نداو و هتد .. ئه‌وه‌ش زیاتر متمانه‌ و سه‌نگی هه‌رێمی كوردستانی زیاتر و قورستتر كردووه‌ ، ئه‌وه‌ش وایكردووه‌ كه‌ داگیركه‌ران ودوژمنان به‌رده‌وام به‌دوای پاساو و ده‌رفه‌تێكدا بگه‌رێن كه‌ سه‌نگ و بایه‌ختی هه‌ولێری پایته‌خت و پارتی و بارزانیی و ئیراده‌ی گه‌لی كورد لاواز بكه‌ن ، به‌ڵام ئه‌و خه‌ونه‌ نه‌ له‌ رابردوو، ئێستا و داهاتووش نایه‌ته‌دی، چونكه‌ سه‌رده‌می پاشكۆكردن و ژێر ده‌ستی كورد وكوردستان به‌ سه‌ر چووه‌ .
سیانزه‌یه‌م،، هه‌رێمی كوردستان ، له‌ رووی جیۆئێكۆنۆمییه‌وه‌ ، خاوه‌ن سه‌روه‌ ت وسامانێكی زۆری سه‌ر زه‌وی و ژێر زه‌ووییه‌ ، دوژمنان و داگیركه‌ران تێرنه‌بوون به‌وه‌ی سه‌د ساڵه‌ به‌تاڵان و له‌ دژی ئێمه‌ی به‌كاری ده‌هێنه‌وه‌، ئێستا ده‌یانهه‌وێت له‌ رێگه‌ی به‌كرێگیرو و جاش و هه‌ر رۆژه‌وه‌ به‌ پاساوێك ده‌یانهه‌وێت له‌ سه‌رخاك و نیشتمانی خۆمان رێگریمان بن له‌وه‌ی كوردستانمان له‌ رووی ئابووری و گه‌شه‌سه‌ندن پێشبكه‌وێـت ، بۆیه‌ ، هه‌ڕه‌شه‌مان لێده‌كه‌ن و مووشه‌كبارانمان ده‌كه‌ن و تۆمه‌تی بوونی ده‌زگه‌ی هه‌واڵگری ئیسرائیل مان لێده‌ده‌ن له‌كاتێكدا مه‌رامی سه‌ڕه‌كی داگیركاری و شكاندنی ئیراده‌مان و خۆبه‌خاوه‌ن زانی و داگیركارییه‌ كه‌ ئه‌و خه‌ونه‌شیان هیچكات نایه‌ته‌دی.
هه‌ر ئه‌وه‌شه‌ پارتی و بارزانیی كه‌وتۆته‌ به‌ر هێرش و رقی ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ دوژمنكارانه‌وه‌ و ئه‌وه‌ش سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه‌یه‌ كه‌ پارتی هه‌ڵگری ئامانج و ستراتیژییه‌كی كوردپه‌وه‌ری و نیشتیمانپه‌وه‌رییه‌ ، هه‌ڵگری به‌رپرسیاره‌تییه‌كی مێژوویی كه‌ دوژمنان و داگیركه‌رانی تووشی هیستریا و ترس و دڵه‌ڕاوكێ‌ كردۆته‌وه‌.

Top