شاكارەكانی ماریا پریماچینكۆ بوونە قوربانیی جەنگی ڕووسییا دژی ئۆكراینا

شاكارەكانی ماریا پریماچینكۆ بوونە قوربانیی جەنگی ڕووسییا دژی ئۆكراینا

هەمیشە جەنگ یەكیك بووە لە هۆكارەكانی ماڵوێرانی و كاولكاری و، دەست لە هیچ شتێك ناپارێزێت و تەڕ و وشك دەكاتە سووتەمەنی، شەڕی ئێستای نێوان ڕوسیا و ئۆكرایناش بە هەمان شێوە، ڕۆژ دوات ڕۆژ قوربانییەكانی ڕوویان لە زیادبوونە، شاكارە هونەرییەكان و هۆڵەكانی سینەما و شانۆش بێبەش نەبوون لەو ماڵوێرانییە.

بۆمبەكان لەجیاتی گوڵ و جەنگ و ئەوانی دی، ناوی تابلۆكانی هونەرمەندی ناوداری ئۆكرانی ماریا پریمەچینكۆ بوو، كە لە كاتی هێرشی ڕووسیا بۆ سەر مۆزەخانەیەك لە شارۆچكەی ئیانكێیڤ، لە نزیك كیێڤی پایتەخت شاكارەكانی سوتێندران.
ماریا پریماچینكۆ كە لە ساڵی 1997 وەك یەكێك لە بەناوبانگترین داهێنەرانی هونەری میللیی ئۆكرانیا دنیای ئێمەی جێهێشت، زۆربەی كارەكانی گریانێك بوو لە دژی ئەو شەڕەی كە لە ماوەی درێژی ژیانیدا پێیدا دەناڵاند و، وزەی داهێنەرەكانی لە تابلۆكانی بوو.

شاكارەكانی ماریا پریماچینكۆ بوونە قوربانیی جەنگی ڕووسییا دژی ئۆكراینا

لە پۆستێكی فەیسبووكدا، ڕۆژنامەنوسی كولتوری ئۆلیگ ڤێرگلیس لە كیێڤ دەڵێت: «دوای هێرشێكی دوژمن بۆ سەر مۆزەخانەیەك لە شارۆچكەی ئیڤانكۆڤ لە كیێڤ، مۆزەخانەكە و تابلۆكانی پریماچینكۆ سووتان «، ئەوەشی خستەڕوو كە مۆزەخانەكە تابلۆیەكی بێوێنەی هونەرمەندی ناوداری ئۆكراینای پاراستووە، و هەواڵی سووتانی ئەو تاوانە لەلایەن دانیشتوانی كیێڤ ڕاگەیەندرا، بە وتەی ئەو ڕۆژنامەنووسە، مۆزەخانەكە پێش سوتانی لە دەرەنجامی هێرشەكانی سوپای ڕووسیا، نزیكەی 400 تابلۆی هونەرمەندی ناوبراوی تێدا هەڵگیرا بوو.
ئینستیتیوتی ئۆكراینی كە (دەزگایەكی گشتییە و نوێنەرایەتیی كولتوری ئۆكراینی دەكات لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی) ڕۆژی دووشەممە لە مۆزەخانەی مێژووی ناوخۆیی ئیڤانكۆف گوتی: «لە ئەنجامی هێرشەكەی ڕووسییادا، 25 كاری ماریا پریماچێنكۆ لە مۆزەخانەی مێژووی ناوخۆ لە ناوبراون».

شاكارەكانی ماریا پریماچینكۆ بوونە قوربانیی جەنگی ڕووسییا دژی ئۆكراینا

ماریا ئافرەتێكی جوتیار بوو، زۆرەبەی تەمەنی خۆی لە گوندی بۆلۆتنیا لە ئیڤانكێیگ ڕاپۆن بەسەر بردووە، كە تەنیا ماوەی 30 كیلۆمەتر لە ناوچەی تچرنۆبیل دوورە. ماریا لە تەمەنی منداڵییدا تووشی ئیفلیجی بوو، بەپێی وتەی كەسە نزیكەكانی، ئەم نەخۆشییە كاریگەرییەكی زۆری لەسەر ژیانی هەبوو، بەتایبەتی لە ڕووی جەستەییەوە، بەڵام لە ڕووی هزر و داهێناندا ئیلهامبەخش بوو بۆ ئەوەی داهێنان بكات و زۆرترین كاتەكانی لە نێو سرووشتدا بەسەر بەرێت، ئەمەش بە ڕوونی لە تابلۆكانیدا ڕەنگی داوەتەوە. ماریا لەم ڕووەوە دەڵێت: «جارێكیان كە منداڵ بووم بە كێڵگەیەكدا تێپەڕبووم، بەر لەوەی بگەم بە كەنارێكی لماویی سەر ڕووبارەكە، تابلۆی چەند گوڵێكی دەستكرد و ڕاستەقینەم بە دارێك كیشا، دواتر بڕیارم دا كە لەسەر دیواری ماڵەكەمان تابلۆیەك بە بۆیەی سرووشتی بكێشم، ئیتر بەردەوام بووم پریماچینكۆ بە نزیكەیی هەموو ژیانی لە گوندێكی ناوچەی كیێڤ بەسەر برد، لە كاتێكدا تابلۆكانی بە جیهان گەڕابوون و ناوبانگێكی زۆریان پەیدا كردبوو، زیاتر لە 1000 تابلۆ لە (كەنەدا و فەرەنسا و ژاپۆن و چین و پۆڵەندا و كۆماری چیك و بولگاریا و فینلاند و ئەمریكا) نمایش كران و كارەكانی بوونە ئیلهامبەخشی وێنەكێش و پەیكەرتاش و دیزاینەرە جیهانییەكان و، تا ئێستاش بەردەوامە.

شاكارەكانی ماریا پریماچینكۆ بوونە قوربانیی جەنگی ڕووسییا دژی ئۆكراینا

كارەكانی ماریا سۆزێكی بێ وێنەیان تێدا بەدی دەكراك، چونكە ئەو بە مامۆستای زەخرەفەی ئۆكرانی دادەنرێت، بیرۆكەكانی ڕەنگدانەوەی كولتووری كۆنی وڵاتەكەی بووە، بەتایبەتی كارەكانی پیشەكارانی ئوكرانی، كە هەمیشە خێر و شەڕ و جوانی ناشیرینییەكانی ژیان سەرەكیترین بابەتەكانیان بووە.
ماریا پریماچینكۆ سەرەتا لە دایك و باوكییەوە فێرە دروومان بووە، وەك هونەر ماوەی (60) ساڵ لە كاری هونەری شێوەكاریدا بەردەوام بووە، نزیكەی (650) تابلۆی لە ماوەی نێوان 1936 تا 1987 كێشاوە، كە لە مۆزەخانەی نیشتمانیی كێیڤ بۆ هونەرە میللییەكان هەڵگیرا بوون، بەر لەوەی ئاگری شەڕی نەگریس بیانسووتێنی، بەمەش بەشێكی گرنگ و سەرمایەی هونەریی یەكێك لە ناودارترین شێوەكارانی ئۆكراینا لە دەست چوون.
سەرچاوە سكای نیوز

شاكارەكانی ماریا پریماچینكۆ بوونە قوربانیی جەنگی ڕووسییا دژی ئۆكراینا
Top