سهرۆك بارزانی: ئیرادەی گەلی كوردستان لە چەكی كیمیایی و فڕۆكە و مووشەك بەهێزترە
سەرۆک مهسعود بارزانی لە یادی سی و چوار ساڵەی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا پهیامێكى بڵاو كردهوه.
ئهمڕۆ چوارشهممه 16/3/2022، سهرۆك بارزانى لە یادی سی و چوار ساڵەی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا پهیامێكى بڵاو كردهوه و ئاماژهى بهوه داوه: "دوژمن هەڵەبجەی كیمیاباران كرد بەڵام ئازادیخوازیی گەلی كوردستان هەر زیندوو مایەوە".
سهرۆك بارزانى دهشڵێت: "لە یادی سی و چوارساڵەی شەهیدكردنی هەڵەبجەدا دووپاتیدەکەینەوە كە ئیرادەی گەلی كوردستان لە چەكی كیمیایی و فڕۆكە و مووشەك بەهێزترە".