سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى به‌شدارى له‌ کۆڕبه‌ندی ديپلۆماسيى ئانتاليادا ده‌كات

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى به‌شدارى له‌ کۆڕبه‌ندی ديپلۆماسيى ئانتاليادا ده‌كات

 

پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2022/3/11 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ بانگهێشتى فه‌رمى گه‌يشته‌ توركيا و له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتانى جيهان، به‌شدارى له‌ كار و چالاكييه‌كانى کۆڕبه‌ندی ديپلۆماسيى ئانتاليادا ده‌كات.

له‌ په‌راوێزى کۆڕبه‌نده‌که‌دا كه‌ تا يه‌كشه‌ممه‌ 2022/3/13 ده‌خايه‌نێت، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ گفتوگۆ ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كان و بابه‌تى هه‌نووكه‌يى، چه‌ند ديدار و كۆبوونه‌وه‌يه‌ك ئه‌نجام ده‌دات.

Top