قاهیرە و ڕیاز داوای لێکۆڵینەوەی جدییان لە بەرنامەی مووشەکی ئێران کرد

قاهیرە و ڕیاز داوای لێکۆڵینەوەی جدییان لە بەرنامەی مووشەکی ئێران کرد

 

لەگەڵ گەشتکردنی عەبدولفەتاح ئەلسیسی سەرۆکی میسر بۆ سعودیە، حکومەتی هەردوو وڵات بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی خزمەتگوزاری وەرگێڕانی شەفەقنا، لە بەیاننامەکەدا مامەڵە لەگەڵ پێشهاتە ناوخۆییەکانی وڵاتانی جۆراوجۆر و ئێرانیش کراوە و داوای لێکۆڵینەوە لە هەموو وردەکارییەکان و دەرئەنجامەکانی دۆسیەی ئەتۆمی و مووشەکی ئێرانی کردووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا، هەردوولا جەختیان لەسەر بنەماکانی ناکۆکی و ڕێزگرتن لە بڕیارە شەرعییەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکان و ئاسایشی هەرێم لە بەرامبەر چالاکیە ناسەقامگیرەکاندا كردووە.

لە بەیاننامەکەدا ڕیاز و قاهیرە هەوڵەکانیان بۆ نەهێشتنی ئاسایشی دەریایی لە کەنداوی عەرەب و دەربەندی باب المندەب و دەریای سوور شەرمەزار کرد و جەختیان بەسەر پێویستیی گەرەنتی ئازادیی دەریایی لە ناوچە ناوبراوەکان کردەوە .

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا سعودیە و میسر جەختیان لەسەر پێویستیی دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسی بۆ قەیرانەکانی یەمەن و لیبیا و سوریا کردەوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top