تەقینەوەی بۆمب لە نزیک بنکەیەکی هێزی سەربازیی ئەمریکا لە سوریا
پاش نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە، سەرچاوە خۆجێییەکان هەواڵی بیستنی چەندین تەقینەوەیان لە ڕۆژهەڵاتی دیرالزور ڕاگەیاند.
بەپێی خزمەتگوزاری وەرگێڕانی شەفەقنا، سەرچاوەکان ڕایانگەیاندووە: کە تەقینەوەکان لە نزیک بنکەی هێزەكانی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەرەوە بیستراوە و تا ئێستا وردەکاری تەقینەوەکان نەزانراوە و دیار نییە کە لەلایەن كام گروپ و کەسانی نەناسراوەوە بووە كە هێرش دەكەنە سەر ئەم بنكەیە.
هەرچەندە چەند مانگێک پێش ئێستا سەرچاوەکانی هەواڵ، هەواڵی تەقینەوەیان لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر بە مووشەک لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە بڵاو كردەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل