تارا ڕەسوول (ئەو یارە)ی بڵاوكردەوە

تارا ڕەسوول (ئەو یارە)ی بڵاوكردەوە

خانمە هونەرمەندی كورد (تارا ڕەسوول) بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە .

بەبۆنەی هاتنی وەرزی بەهار و جەژنی نەورۆز, خانمە گۆرانیبێژ (تارا ڕەسوول) لە چانێڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بەناوی (ئەو یارە) بڵاوكردەوە, ئەم گۆرانییە كە بە شێوەی شاد و هەڵپەڕكێ بەرهەم هاتووە, (ئاریۆس) مێلۆدییەكەی ئامادەكردووەو (مازیار فایەق) تێكستەكەی نووسیوە, هەروەها (بڕیار فەتاح) كاری دەرهێنانی ڤیدیۆ كلیپەكەی ئەنجامداوە .

لەبارەی بڵاوكردنەوەی كارە نوێیەكەی (تارا ڕەسوول) لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و بە هەوادارانی ڕاگەیاند كە یەکەم جاریەتی لە ژیانی هونەریی گۆرانی, بەرهەمێك بەشێوەی شاد بڵاوبكاتەوە .

ئاسۆ كاكەیی

Top