سوپای یەمەن و ئەنساروڵا توانییان ناوچەی ئەلحەسیرە لە سعوودییە كۆنتڕۆڵ بكەن

سوپای یەمەن و ئەنساروڵا توانییان ناوچەی ئەلحەسیرە لە سعوودییە كۆنتڕۆڵ بكەن

 

لەگەڵ چڕبوونەوەی شەڕ و پكدادانەكان لەنێوان هێزەكانی سوپای یەمەن و ئەنساروڵا لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانی سعوودییە لەسەر سنووری سعوودییە، هێزەکانی یەمەن توانییان کۆنترۆڵی ناوچەی ئەلحەسیرە بکەن لەسەر خاکی سعوودییە.

بەپێی خزمەتگوزاری وەرگێڕانی شەفەقنا، هێزەکانی سوپای یەمەن و لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن توانییان لە كاتژمێرەكانی ڕابردوودا لە كاتی هێرشێكی بەرفراوانی سەربازی دژی پێگەكانی سوپای سعوودییە لە نەجران كۆنتڕۆڵی ناوچەی ئەلحەسیرە لە جازان بكەن، کە لەم پێكدادانە ژمارەیەک کوژراو و برینداری لە هەردوولا بەجێ هێشتووە.

بەگوێرەی هەندێک سەرچاوە، هێزەکانی یەمەن هێرشێکی دیکەیان کردووەتە سەر پێگەکانی سوپای سعوودییە لە ناوچەی ئەلموسەمی سەر بە پارێزگای ئەلتەوال لە باشووری ڕۆژئاوای سعوودییە.

ئەمە لەكاتێكدایە كە دوێنێ ( شەممە ) فڕۆکەجەنگییەکانی سعوودییە، هێرشی بەرفراوانیان لە دژی یەمەن ئەنجامدا.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top