مەسرور بارزانی : کورد ، خاوەن پرس و دۆزی ڕەوای خۆیەتی نەک سواڵکەری بەردەرگای بەغدا
لە دوای ساڵی 2014 وە ماوەی هەشت ساڵە ئەو راستیە حاشاهەڵنەگرە بۆ تەواوی چاودێرانی سیاسی وناوەندەکانی میدیا و دەستە بژێرانی نێو کۆمەڵگای کوردستانی ڕوون بۆتەوە کە ئەوە بەغدایە سیاسەتی برسی کردنی هەرێمی کوردستانی وەک کارتێکی فشار وهەژموونی گرتۆتە دەست تا خەڵکی شۆرشگێڕی کوردستان سەرقاڵی پرسی (مووچە و بودجە و نەوت و گازو بریارەکانی بەناو دادگای فیدڕاڵی عێراقی)بکا.
هەڵبەتە لەم سیاسەتەی دا بەغدا دوو ئامانجی هەبووە ، یەکەمیان مەبەست لێی وەستاندنی هەموو ئەو پێشکەوتن و بوژانەوە و ئاوەدان کردنەوە بوو کە هەرێمی کوردستان بە بەرنامە و پلانی تۆکمە هەنگاوی مەزنی بۆ تا هەولێر و کوردستان لەکە نێو ناوەندە سیاسییەکانی ناوچەکە دا بووە ئەو ناوەندو مێرگە درەوشاوەیە ئاشتی خوازە دیموکراتیەی پێشەنگەکەی ناوچەکە، لەگەشە سەندن بووەستێ .
ئامانجی دووەمی بەغدا مەبەست لێی پەراوێزخستنی پرسە دەستووریە گرنگەکانی هەرێمی کوردستان وگەلی کوردو کاڵکردنەوەی دۆزی ڕەوای کوردستان بوو لە عێراق .
لە هەردووئامانجی دا بەغدای دادگای بەناوفیدڕاڵی دەیەوێ ڕەوڕەوەی مێژوو و پێشکەوتنی کوردستان بگەڕێنێتەوە دواوەو پرۆسەی سیاسیی بگەێنێتە ئەو خاڵەی کە مرڤی کورد هاوڵاتی پلە دوو بێ و بێ ئیرادەو ویستی سەرفرازو سەربەخۆنێ ،هەمیشە (هەولێرهەموو دەم ،هەر چاوی لەبەغدا بێ) .
لەم ڕوانگەیەوە پرێس کۆنفراسەکەی رۆژی 3-3-2022 ی رێزدارمەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕووهەڵماڵین بوو لەسەر پەردەی دووەمی ئەو شانۆگەرییەی لەبەغداوە نمایش دەکرێ . ئەو شانۆگەرییەی لەبەغدا لەلایەن دادگای بەناو فیدرالییەوە نمایش دەکرێ ، بەو سیناریۆ ئاشکرایەی هەیەتی ، ئاشکربوو ، کە مەبەست لێیی بەچۆکداهێنانی هەرێمی کوردستان وداگیرکردنی ئیرادە و خواستویستە پیرۆزییەکانیەتی. ئەوەیان لەکاتێکدایە هەموو بریارەکانی ئەو دادگایە لەدوای بەربژێرکردنی بەرێز هۆشیار زێباری بۆسەرۆک کۆماری عێراق کەوتوونەتە کار بریاری سیاسین بە ئەجندای دەرەکی، لەپشت پەردەوە کۆمەلێک هۆکاری سیاسیی لە پشتەوە ئاراستەوجوولە بە بریارەکانی دەکەن .
هەروا بریارەکەی دژ بە یاسای نەوت و غازی هەرێمی کوردستانیش هەر لە روانگەوەیە وەک زۆربەی هەرەزۆری ئابووری ناسان و یاساناس و شارەزایانی بواری دەستووری عێراقی وکوردستانی لێی دواون بریارێکی نایاسایی و نادەستوورییە ، مەبەست لێی لێدانە لە پێگە وپایەی یاسای و دەستووری هەرێمی کوردستان و کیانی سیاسیی و خۆ بەرێوەبردنی ئازاد
ودەستووریانەی کوردستان وەک کیانی فیدراڵی لەعێراق دا .
رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پرێس کۆنفراسەکەی دا ڕاشکاو و بوێرانە ، سەرۆک و بەرپرسانە ، بە ڕوونی و ڕەوانی ڕووی وتاری لە بەغداو کوردستان کردو بە بەغدای گوت : هەرێمی کوردستان هیچ بریارێکی نادەستووری قبووڵ ناکات و ڕێگا نادات هیچ ئیرادە وئەجندایەکی سیاسیی بەسەردا بچەسپێندرێیت.
هەمدیس سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی لە وتارە پرێس کۆنفراسییەکەیدا، بوێرو ئاشکراگۆییانە ڕووی لە گەلی کوردستان کردو ڕوون و ڕەوان لەداهاتی نەوتی کوردستان دواو جارێکی
دیکە جەختی لە ئەمانەت و دەست پاکی و بەهێزی و لێزانی و شارەزایی ئیدارەکردنی هەرێمی کوردستان و کابینەی نۆیەمی بەهێزی چاکسازی و ئاوەدانکردنەوە کردەوە . هەروا سەرۆکی حکوومەت بێ باک لە زێدەڕۆیی و هەرزەگۆیی ئەم و ئەوی ئۆپۆزیسیۆن ومۆپۆزیسیۆن،بوێرو ڕاشکاوانە بەهەمووانی گوت :
کورد خاوەنی پرس و دۆزی ڕەوای خۆیەتی ، نەک سواڵکەری بەر دەرگای بەغدا .