چۆپی فەتاح ڤیدیۆ كلیپێكی نوێی بڵاوكردەوە

چۆپی فەتاح ڤیدیۆ كلیپێكی نوێی بڵاوكردەوە

خانمە هونەرمەندی كورد (چۆپی فەتاح) گۆرانییەكی نوێی بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە .

بەبۆنەی هاتنی وەرزی بەهار و جەژنی نەورۆز, خانمە گۆرانیبێژ چۆپی فەتاح لە چانێڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بەناوی (7ملیار كەس) بڵاوكردەوە, ئەم گۆرانییە كە بە سپۆنسەری كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم بەرهەم هاتووە,مازیار فایەق تێكستی گۆرانییەكەی ئامادەكردووە, هەروەها هەڵگورد تاهیر كاری دەرهێنانی ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییەكەی ئەنجامداوە .

ئاسۆ كاكەیی

Top